شبكة لالش الاعلامية

توركیا ناڤەندا باژێرێ عەفرینێ تۆپباران دكت

توركیا ناڤەندا باژێرێ عەفرینێ تۆپباران دكت
K24 :

تۆپخانەكانی توركیا، ناوەندی شاری عەفرین تۆپباران دەكەن و ھاووڵاتییەكی سڤیل شەھیدبوو ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

پەیامنێری كوردستان24 لە عەفرین رایگەیاند: “كەمێك پێش ئێستا سێ گولـلە ھاوەن لە نزیك نەخۆشخانەی عەفرین كەوتنەخوارەوە و ھاووڵاتییەكی سڤیل بەناوی ردوان محەمەد، تەمەن 35 ساڵە، شەھیدبوو چەندین ھاووڵاتی دیكەش برینداربوون.

لە 20/1/2018، هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين، له‌ ژێر ناوى “ئۆپراسيۆنى چڵه‌ زه‌يتون” و به‌ بۆردوومانكردنی شاره‌كه‌ له‌ لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه‌ به‌ فەرمی ده‌ستيپێكرد.

ئۆپەراسيۆنه‌كه‌ وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته‌، به‌ ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له‌ چه‌كداره‌ ميليشياييه‌كانى “سوپاى سوورياى ئازاد” به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆك بارزانی پێشوازی ل شانده‌كێ كۆڕبەندێ بەحرولعلوم کر

Lalish Duhok

سەرکردەیەکی پارتی بۆ خۆبەخشەكانی کەرکووک: فەرمانە سەربازییەكان جێبەجێ بكەن رووداو – كەركووك سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک رایگەیاند، ئەگەر ئەو پێشمەرگە خۆبەخشانەی نێو شاری کەرکووک بێنە ژێر فەرمانی فەرماندە سەربازییەکان، بەزووترین کات رەوشی کەرکووک کۆنترۆڵ دەکرێتەوە. مام هێرش جەباری، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی داعش لە کەرکووک، وەکو هەمیشە چەندین هاونیشتمانی خۆبەخشانە هاتنە مەیدانەکە و دژی داعش شەڕدەکەن، ئەمەش جێگەی دڵخۆشی هەموو لایەکمانە، بەڵام ئەگەر ئەو خۆبەخشانە بە فەرمانی فەرماندە سەربازی و مەیدانییەکان بجووڵینەوە، بەهیچ جۆرێک ئەو جۆرە شەڕانە درێژە ناکێشن و بەزووترین كات کۆنترۆڵ دەکرێن”. هێرش جەباری گوتیشی:” بۆ زووتر کۆنترۆڵکردنەوەی دۆخی کەرکووک و سەلامەتی گیانیان، داوا لە پێشمەرگە خۆبەخشەکان دەکەین، رەچاوی فەرمانە سەربازییەکان بکەن و بە حەماسەت شەڕنەکەن”.

Lalish Duhok

راگەهاندنه‌ك ژ نڤيسینگەها مەلا مستەفا بارزانی بۆ رايا گشتی

Lalish Duhok