شبكة لالش الاعلامية

“ھەرێمێ شکستن ب ئابلۆقەيا دیپلۆماسی يا بەغدا ئينا”

“ھەرێمێ شکستن ب ئابلۆقەيا دیپلۆماسی يا بەغدا ئينا”
هەولێر-KDP.info-

دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر بەغدا جگە لە ئابلۆقەی ئابووری و سیاسی ویستی بە ئابلۆقەی دیپلۆماسیش سزای ھەرێمی کوردستان بدات، بەڵام وەک مامۆستایەکی زانکۆ ئاماژەی بۆ دەکات، ھەرێم شکستی بە پیلانەکەی بەغدا ھێنا.

دکتۆر خەلیل ئیسماعیل، مامۆستای زانکۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە گۆڕانکاری بەسەر ڕەوشی ھەرێمی کوردستاندا ھاتبوو، بەڵام خۆشبەختانە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان توانی سەرکەوێت بەسەر لایەنە سیاسی و دیپلۆماسییەکەدا. حکوومەتی عێراق ھەوڵێکی زۆری دا بەوەی ئابلۆقەی دیپلۆماسی و سیاسی بخاتە سەر ھەرێمی کوردستان و ڕێگە نەدات ئەو پێوەندییە گەرم و بەھێزەی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بمێنێت.”

دوێنێ، جان ئێڤ لوردیان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەبارەی پێوەندیی نێوان ھەولێر و پاریس کۆ بوونەوە و پاڵپشتیی فەرەنسای بۆ ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.”

ئەو مامۆستایەی زانکۆ گوتی: “بەغدا پیلانی ئەوەی ھەبوو ڕێگە نەدرێت ھیچ بەرپرس و کاربەدەستێکی جیھان سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات، لەسەر ئاستی ئەمەریکا و ئەوروپا، عێراق کاری لەسەر ئەو پیلانە دەکرد، بەڵام بینیمان ماوەکانی ڕابردوو چەندین شاند و گەورەبەرپرسی جیھان سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کرد، کە دوا سەردان وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بوون.”

دکتۆر خەلیل ئیسماعیل ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “حکوومەتی عێراق بەرنامەیەکی عەجیب و غەریبی بۆ دژایەتیی ھەرێمی کوردستان داڕشتبوو، بەڵام کە سەری نەگرت ئێستا بەغداش گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی ناتوانن ڕێگری لە ھەوڵە دیپلۆماسی و جیھانییەکانی ھەرێمی کوردستان بکەن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەرپرسه‌كى حكوومەتێ: سیستەمێ مووچى دێ  بته‌ ئەلیكترۆنی

Lalish Duhok

15 هزار و 763 قوتابیێن دى هاتنه‌ وه‌رگرتن

Lalish Duhok

ئەلمانیا مانا هێزێن خوە ل هەرێمێ، ئیراقێ و سووریێ درێژ دکەت

Lalish Duhok