شبكة لالش الاعلامية

هۆشیار زێباری:دڤان هەلبژارتنان دا كورسیێن پارتی دێ زێده‌تر بن

هۆشیار زێباری:دڤان هەلبژارتنان دا كورسیێن پارتی دێ زێده‌تر بن
باسنيوز:
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رای دەگەێنێت، ئەم هەڵبژاردنە بۆ کورد چارەنووسسازە و جەختیش دەكاتەوە كە پارتی لە توانای دایە لەم هەڵبژاردنەدا ژمارەی دەنگەكانی زیاتر بكات.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە سیمینارێكدا کە بۆ كادیرانی پارتی لە سنوری پارێزگای نەینەوا رێك خرابوو، رای گەیاند: “جەماوەر و دڵسۆزی ئێمە، دەبێت بزانێت چ لایەنێك شیاوە بۆ ئەوەی دەنگی خۆی پێ بدات، چ لایەنێك دەتوانێت بەرگری لە میللەت و خاك بكات، چ سەركردەیەك جێگەی متمانەیە بۆ دانوستان لەسەر داهاتوو”.

هۆشیار زێباری، گوتیشی: “زۆربەی ئەو دەسكەوتانەی كە تاكوو ئێستا میللەتی كورد بەدەستی هێناون، بەهۆی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بووە و ڕێککەوتنی یازدەی ئازار، شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان، دامەزراندنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992 و دامەزراندنی حكوومەت و پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، سیستەمی فیدراڵییەت، پاراستنی میللەت لە جینۆساید تاكوو رووخاندنی رژێمی سەدام و بەشداربوونێكی بەهێز لە حكوومەتی عێراقدا”.

ئەو ئەندام مەکتەب سیاسییەی پارتی باسی لەوەش كرد: “میللەتی كورد لە ساڵی 2003ەوە تاكوو ساڵی 2012 بە قۆناغێكی زێڕیندا رۆیشتووە، نوێنەرەكانی كورد لە بەغدا قورساییان هەبووە و خاوەنی دەسەڵات و بڕیار بوون، تا ئەوكاتەی سیاسەتی تایفی و دژایەتیكردنی كیانی هەرێم گەیشتە ئەو ئاستە”.

گوتیشی: “ئێمە گوتمان ئەم مافەی خۆمان بەكار دەهێنین، بەڵام ئەوەشمان گوت كە مەرج نییە رۆژێك دوای ریفراندۆم سەربەخۆیی رابگەیەنین، چونكە دروستكردنی دەوڵەت و ب ەرۆژێك و دوو رۆژ ناكرێت، ئێمە گەلێكی سەربەزین، کاتێک دەنگمان بۆ دەهاتوومان داوە، كەس بۆی نییە ئەو مافەمان لێ زەوت بكات”.

هۆشیار زێباری، لە وتەكەیدا جەختی لەوەش كردەوە: “پارتی دیموكراتی كوردستان لە توانای دایە سەرەڕای هەموو ئەو بەربەستانە بە پشتبەستن بە كادیرە دڵسۆزەكان و ڕێكخستتنەكانی ژمارەی كورسییەكانی لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر بكات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زاره‌تا ناڤخۆ: ئه‌ڤساله‌ 56 كه‌س د ئاڤێ دا خه‌ندقینه‌

Lalish Duhok

نەقشبەندی: هەر مامۆستایەکێ ئاینی د گۆتارێ هاندەرێ توندوتیژيێ بت دێ ئێته‌ سزادان

Lalish Duhok

پەرلەمانێ کوردستانێ: پشتەڤانێن مافێن خوەنیشاندەراینە

Lalish Duhok