كۆمپانیای ئێڵ جی مۆبایله‌كا نوو دروستكر
وشه:
كۆمپانیای LG له به‌رهه‌مێكی نوێ‌دا مۆبایلێكی نوێی بۆ ساڵی 2018 دروست كرد، كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه و جوان دیزاینی كردووه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “gadgets” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای LG ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای LG بۆ ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێ دروست ده‌كات به‌ناوی “K10+” ه‌وه ناسراوه، ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه به‌شێوازێكی زۆر جوان دیزاین كراوه، كه بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی كڕیاران.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی LG پاترییه‌كی 3000 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 340، جگه له‌وه‌یش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی پێنج مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 13 مێگاپێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه روونییه‌كه‌ی ده‌گاته 1280 720 xپیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه‌یه چوار گێگا بایته و میمۆری ناوه‌كی له 64 گێگا بایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 128 گێگا بایت، هه‌روه‌ها خێراییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ریان بۆ ئه‌م مۆبایله داناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 7.1.2 كار ده‌كات كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 145 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
