شبكة لالش الاعلامية

چاڤێ دەستکرد هاته‌ درووستکرن

چاڤێ دەستکرد هاته‌ درووستکرن

رووداو-سلێمانی

توێژەرانی ئەمریکا چاوێکی دەستکردیان درووستکردووە کە چارەسەری چەندین گرفتی بینایی دەکات و بە دووری نازانن ببێتە جێگرەوەی کامێرا کلاسیکییەکان لە تەکنۆلۆجیادا.

توێژەرەکان لە کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی هارڤارد بوون و دەڵێن چاوە دەستکردەکە بە سیستمێکی ئەلیکترۆنی کاردەکات و دەبێتە فریادڕەسی ئەوانەی گرفتی هاوشێوەی ئەستیگماتیزمیان هەیە لە بیناییاندا.

دۆزینەوە نوێیەکە، کە لە جۆرناڵی ئەلیکترۆنیی زانکۆکە (The Harvard Gazette) ئاماژەیپێکراوە، بریتییە لە درووستکردنی چاوێکی دەستکرد لە هاوێنەیەکی کانزایی کە ماسولکەکانی دەستکردن و لە ماددەی پۆلیمەر درووستکراون و لەکاتی پێویست توانای گرژبوون و خاوبوونەوەیان هەیە.

چاوە دەستکردەکە دەتوانێ گرفتی ئەستیگماتیزم لە بیناییدا چارەسەربکات و چیدیکە کەسەکە وێنەکان بە شێواویی نەبینێت.

توێژەرەکان گوتوویانە ئەم دۆزینەوە نوێیە نەک تەنیا بینایی مرۆڤ راستدەکاتەوە، بەڵکو ئاسانکاریی و پێشکەوتنێکی باشیس دەبێ لە ئامێرەکانی وەک مایکرۆسکۆپ و کامێرای مۆبایل و چاویلکەی (VR).

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

١٠٠ کەسان پێکڤە خارن خار و پارە نەدا

Lalish Duhok

وەرزش دلخۆشيێ درووست دکت

Lalish Duhok

نهێنيا زێده‌بوونا سه‌رئێشێ ل وه‌رزێ به‌هارێ و چاوانیا خۆپاراستنێ

Lalish Duhok