شبكة لالش الاعلامية

ئەنجومەنێ وەزیرێن هەرێما کوردستانێ: بەغدا كوژمه‌كى دراڤى بۆ مووچەخۆرێن  هه‌رێمێ زێده‌کر

ئەنجومەنێ وەزیرێن هەرێما کوردستانێ: بەغدا كوژمه‌كى دراڤى بۆ مووچەخۆرێن  هه‌رێمێ زێده‌کر

باسنيوز:

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای کرد، لە پەرلەمانی عێراق، بڕە پارەیەك بۆ مووچە و خانەنشینیی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان زیاد کراوە.

د. ئامانج ڕەحیم، سكرتێری‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا كە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، ئەوەی ئاشکرا کرد: ”ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەران، تەرخانکراوی مووچە و خانەنشینی بۆ مووچە خۆرانی ھەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2018 لە بری 334 ملیار دینار، بۆ 418 ملیار دیناری مانگانە زیاد کرا“.

بەرپرسەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ”تەرخانکراوی ھێزەکانی پێشمەرگە بەجیا لە تەرخانکراوی خەرجییە سیادییەکانی عێراق بۆ ھێزەکانی وشکانیی سەر بە وەزارەتی بەرگری فیدڕال خەرج دەکرێت“.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە شەقامی هەرێمی کوردستاندا کاردانەوەیەکی توند بەرامبەر بە پەرلەمان و حکوومەتی عێراق دروست بوو، لەسەر تێپەڕاندنی بودجەی عێراق بەبێ ڕەزامەندیی کورد و دیاریکردنی ڕێژەی 12% وەک پشکی هەرێمی کوردستان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جڤاتا وه‌زیرێن هه‌رێما كوردستانێ ل دۆر سێ ته‌وه‌ران كۆمبوو

Lalish Duhok

سەرۆك بارزانی پێشوازی ل شانده‌كێ كۆڕبەندێ بەحرولعلوم کر

Lalish Duhok

“بێ کوردا پێکئينانا حکوومەتا عێراقێ سەرناگرت”

Lalish Duhok