هه‌رێم.. داخواز دئێته كرن هه‌لبژارتن ل ده‌مێ خۆ دا بێنه ئه‌نجام دان
PUKmedia تایبه‌ت
ئه‌مڕۆ 18-3-2018 ژماره‌یه‌ك رێكخراو و مامۆستای زانكۆ و په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له یاداشتێكدا داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان له‌كاتی خۆیدا كرد.
له‌یاداشتێكدا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان كراوه، زیاتر له 100 رێكخراو و 100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا بكرێت.
له یاداشته‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه، كه‌متر له 8 مانگی ماوه كه ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی بێت و پێویسته هه‌وڵه‌كان زیاتر چڕ بكرێنه‌وه كه‌له كلاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شخرایه‌ڕوو، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا پشكی سه‌ره‌كی به‌ر پارتی دیمكوراتی كوردستان ده‌كه‌وێت، چونكه سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌كی زۆر له وه‌زیره‌كانی ئه‌م كابینه‌یه‌ی لایه و پێویسته به‌جدی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بدات كه ده‌كاته رۆژی 6-9-2018 .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له یاداشته‌كه‌دا داوای پاكسازی له‌لیستی تۆماری ده‌نگده‌ران و دانانی بودجه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
