هه‌لبژارتنێن سه‌رۆكایه‌تیا رووسیا دهستیپێكرن
PUKmedia :
گه‌لی ڕوسیا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
به‌یانی ئه‌مڕۆ 18-3-2018 دانیشتوانی روسیا چونه‌ته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵبژێرن. ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆك كۆماری ڕوسیا له‌گه‌ڵ 7 كاندیدی تر پێشبڕكێ ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌و وڵاته.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕوسیا زیاتر له 108 ملیۆن كه‌س له هاووڵاتیانی ڕوسی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ڕوسیا هه‌ر سه‌رۆكێك ته‌نها بۆی هه‌یه دوو خول سه‌رۆك بێت و ماوه‌ی هه‌ر خولێكیش 6 ساڵه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌لكسی ناڤالنی سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا دوورخراوه‌ته‌وه و بۆی نییه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات.
پۆتین سه‌ره‌تای ساڵی 1999 بوو به سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕوسیا، دواتر له ساڵی 2000 تا 2008 بوو به سه‌رۆك كۆماری ڕوسیا. له نێوانی ساڵانی 2008 بۆ 2012 بووه به سه‌رۆك وه‌زیران و له ساڵی 2012 وه تا ئێستا سه‌رۆك كۆماره.
به‌پێی ڕاپرسییه‌كان پێده‌چێت پۆتین بۆ 6 ساڵی تر ببێته‌وه به سه‌رۆك كۆماری ڕوسیا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
