كوردستانیێن ئه‌لمانیا خۆپیشاندانه‌كا به‌رفره‌هـ ئه‌نجام دا

PUKmedia:
دوێنێ شه‌ممه 17ی ئاداری 2018 هه‌زاران كوردستانی سه‌رتاسه‌ری ئه‌ڵمانیا له‌شاری هانۆڤه‌ر بۆ ناڕه‌زایی و مه‌حكومكردنی توركیا‌و له‌شكركێشی دڕندانه‌ی بۆسه‌ر عفرینی رۆژئاوای كوردستان كۆبوونه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه شپیگل ئۆنلاینی ئه‌ڵمانی نوسیویه‌تی له‌سه‌رئاستی ئه‌ڵمانیا به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كوردیه‌وه هانۆڤه‌ر گه‌وره‌ترین چالاكی به‌خۆوه بینی به‌دروشمی”نه‌ورۆز خۆڕاگریه‌و خۆڕاگریش عفرینه”و به وتنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی”ئه‌ردۆگان تیرۆرسته”باتانك و ده‌بابه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌كوردستان وعه‌فرین ده‌رچێت سه‌رنجی شه‌قامی ئه‌و هه‌رێمه‌و سیاسه‌تمه‌درانی ئه‌ڵمانی و ڕای گشتیان ڕێكێشاو بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌و مه‌كته‌ب و ئاوكاره‌بای ئه‌و شاره‌یان به به‌زاندنی سنوری یاسی نێودڵه‌تی وكوشتاری به‌كۆمه‌ڵ و نامرۆاڤانه‌و وه‌حشیگه‌رایانه‌ی توركیا وه‌سفكرد، كه‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ئاستیا بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێسته.
شپیگل باس له‌چه‌ند دیمه‌نێكی خۆپیشندانه 11 هه‌زار كه‌سیه‌كه ده‌كات كه‌له‌سه‌ر لافته‌ی زه‌رد داوای ئازادكردنی ئۆجالان راوه‌و به‌ڕه‌نگه‌كانی سورو زه‌ردو سه‌وز هارمۆنیای كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ركه‌وتنی عه‌فرین و نه‌ورۆزیان وه‌ك هێمایه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ئاسماندا دروست ده‌كرد.
شپیگل ده‌ڵێت، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه كه‌چاوه‌ڕوان ده‌كرا له‌و خۆپیشاندانه‌دا كورد‌و تورك بده‌ن به‌یه‌كاو شه‌ڕ دروست بێت هیچ به‌ریه‌ك كه‌وتن و شه‌رێكی له‌و جۆره دروست نه‌بوو ئه‌وه‌نه‌بێ به‌هۆی هه‌ڵگرتنی چه‌ند سونبولێكی قه‌ده‌غه كراوه‌وه هه‌ندێك له گه‌نجه‌كان و پۆلیس توشی كێشه بون، به‌ڵام دواجار خۆپیشاندانه‌كه به‌ئاشتیانه به‌ڕێوه‌چوو.
شپیگل ده‌شڵێت، له‌و خۆپیشاندانه فراوانه‌ی كورده‌كاندا جه‌ختیان له‌وه ده‌كرده‌وه كه‌ئه‌ڵمانیا چیتر چه‌ك و تانك به توركیا نه‌فرۆشێت، شپیگل له‌زمانی یه‌كێك له‌خۆپیشانده‌رانه‌وه نوسیوێتی خۆپیشاندانه‌كه بۆ ئاشتیه‌و ئه‌ركی هه‌موو كه‌سێكه فشاربكات بۆ به‌رقه‌راربونی ئاشتی بكات.
له‌خۆپیشاندانه‌كه‌دا ژنان ره‌نگه‌كانی یه‌په‌گه‌یان وه‌ك سونبولی به‌رخودان به‌ناوچه‌وانیانه‌وه به‌ستبوو كه‌له‌و خۆپیشاندانه‌دا ڕێگریان لێنه‌كراو دروشمی پارتی كرێكارانی كوردستانیان ده‌وته‌وه، به‌ڵام پۆلیس هه‌وڵیدا ڕێگری له سونبول و وێنه‌كانی ئۆجالان و په‌كه‌كه بكات به‌پێی وته‌ی وته‌بێژی پۆلیس ئه‌وان یاسا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌هه‌ندێك ورده پشێوی ناوخۆپیشاندانه‌كه‌و پۆلیس دوكه‌س یان زیاتر ده‌ستگیركراون.
ده‌سته‌ی پاراستنی ده‌ستور به‌ر له‌خۆپیشاندانه‌كه هۆشداری دابوو له‌ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی نێوان تورك و كورد هه‌ربۆیه پۆلیس نه‌یدویست ڕێگه به‌و خۆپێساندانه بدات و مۆڵه‌تیان بداتێ، به‌ڵام دواجار به‌پێی بڕیاری دادگا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕێگه‌ی پێدان و دادگا ڕایگه‌یاند هه‌موو كه‌سێك مافی راده‌ربڕینی هه‌یه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
