ده‌رباره‌ی موچه‌ى په‌یامه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایان دئێته كرن
SNN:
له‌ئه‌گه‌ری خه‌رجنه‌كردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌ر له‌جه‌ژنی نه‌ورۆز, یه‌كێتیی مامۆستایان دڵنیایی به‌مامۆستایان ده‌دات، سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه‌ش ئه‌نجامی به‌دواداچونێكیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و دارایی ئاشكراده‌كات.
مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایان له‌لێدوانێكدا بهSNNی ڕاگه‌یاند، “به‌دواداچونمان له‌له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و دارایی كردوه، پێمانڕاگه‌یه‌نرا ئه‌گه‌ر به‌ر له‌نه‌ورۆز پاره‌كه‌ی به‌غداش بۆ موچه‌ی په‌روه‌رده دابه‌شنه‌كرێت، ئه‌وا موچه‌ی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه به‌مامۆستایان ده‌درێت به‌ر له‌هاتنی نه‌ورۆز”.
وتیشی:”هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن به‌غداوه ڕاگه‌یه‌نراوه كه موچه‌كه‌ی خۆیان دابه‌شده‌كه‌ن به‌ر له‌نه‌ورۆز، به‌ڵام ده‌بێت فه‌رمانی خه‌رجكردنه‌كه ده‌ربچێت و دواتریش میكانیزمی دابه‌شكردنی موچه‌كه یه‌كلابكرێته‌وه”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ به‌غدا ئه‌گه‌ر موچه بدات بۆ مانگی چه‌ند ده‌بێت، سه‌رۆكی ڕێكخراوی یه‌كێتیی مامۆستایان ئاشكرایكرد، “به‌گوێره‌ی به‌دواداچون ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا دابه‌شیده‌كات بۆ موچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یدات موچه‌ی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوه، واته ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره‌كه نه‌دات حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی مامۆستایان به‌ر له‌نه‌ورۆز دابه‌شده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌دواداچونی وردمان كردوه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
