نووترین زانیاری سه‌باره‌ت وه‌رگرتنیا ڤیزايێ
SNN:
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی وه‌رگرتنی ڤیزا له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ڕونكردنه‌وه ده‌درێت و سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ده‌سه‌ڵاتی پێدانی ڤیزا له‌حكومه‌تی عیراق له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و (باڵیۆزخانه‌كان) ده‌بێت”، ده‌شڵێت:”وه‌رگرتنی ڤیزاش هه‌ر به‌مشێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه”.
پێشتر تاهیر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بهSNNی ڕاگه‌یاندبوو، “به‌گوێره‌ی ده‌ستور پێدانی ڤیزا له‌لایه‌ن به‌غداوه ده‌درێته هاوڵاتیان بۆ گه‌شتكردن، به‌ڵام پێشتر له‌هه‌رێم ئه‌وكاره ده‌كرا، تائێستا ئه‌و كێشه‌یه به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه‌و نازانرێت میكانیزمی پێدانی ڤیزا له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌چ شێوازێك ده‌بێت”.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌بدولباری زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بهSNNی ڕاگه‌یاند، “به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی عیراق ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له‌هه‌رێمه‌وه گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن ڕاسته‌وخۆ ڤیزا وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له‌ده‌ره‌وه دێنه هه‌رێم، پێویسته له‌ڕێگه‌ی باڵیۆزخانه‌كانی عیراقه‌وه ڤیزا بۆ گه‌شتكردن وه‌ربگرن”.
وتیشی:”پێدانی ڤیزا له‌ڕێگه‌ی باڵوێزخانه‌كانه‌وه، ڕێگه‌یه‌كی فه‌رمیه‌و له‌هه‌موو دونیادا به‌و شێوه‌یه‌یه، له‌عیراقیش هه‌ر به‌و شێوازه ده‌مێنێته‌وه، چونكه ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێدانی ڤیزا له‌حكومه‌تی عیراق له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و (باڵیۆزخانه‌كان)ه‌وه ده‌بێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
