دارایی زانیارییه‌كێ سه‌باره‌ت دانا دراڤێ وه‌لاتیان ئاشكه‌را دكت
SNN:
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان دوا زانیاری سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ی به‌شێك له‌هاوڵاتیان و بازرگان و خاوه‌نكاران ئاشكراده‌كات كه پێشتر له‌بانكه‌كاندا دایانناوه‌و له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌كارهێنراوه، ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش دڵنیایی به‌هاوڵاتیان ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌یان بۆ ده‌كرێت به‌تایبه‌ت له‌دوای ڕێككه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غدا له‌بواری كاری بانكه‌كان”.
پێشتر به‌شێك له‌هاوڵاتیان و خاوه‌نكاران پاره‌یان له‌بانكه‌كاندا دانابوو، به‌ڵام دواتر ئه‌و پاره‌یه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌كارهێنراو به‌هۆی قه‌یرانی داراییشه‌وه نه‌توانراوه ئه‌و پارانه بۆ هاوڵاتیان بگه‌ڕێندرێته‌وه.
د.شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بهSNNی ڕاگه‌یاند، “هیچ ڕێكه‌وتنێك نییه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی بانكه‌كان بۆ هاوڵاتیان و بازرگانان كه پێشتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌كارهێنراوه، به‌ڵام ئه‌و گرفته له‌كۆتاییدا هه‌ر ده‌بێت چاره‌سه‌ربكرێت”.
وتیشی:”ئه‌و پاره‌یه مافی هاوڵاتیانه‌و پێشتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌كارهێنراوه‌و مه‌رج نییه به‌غدا ئاماده‌یی ده‌رببڕێت بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی كه مافی هاوڵاتیان و بازرگانان و خاوه‌نكارانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ردولا له‌سه‌ر كێشه‌كان بگه‌نه ڕێكه‌وتن، ئه‌و كێشه‌یه‌ش له‌داهاتودا چاره‌سه‌رده‌كرێت”.
ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، “ئه‌و ڕێكه‌وتنانه‌ی له‌ئێستادا هه‌رێم و به‌غدا به‌نیازن له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵپه‌سێدراوه‌كانی نێوانیان ئه‌نجامیبده‌ن به‌رده‌وامده‌بێت و پێویسته هه‌ردولایه‌نی هه‌رێم و به‌غداش پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كه‌بن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
