شبكة لالش الاعلامية

ب ماسکێ نەعنا پيستێ خۆ شێدار بکە

ب ماسکێ نەعنا پيستێ خۆ شێدار بکە
SNN:

لەنێو رێگاکانی پاراستنی پێست لەگرفتی وشکبون و بۆ شێدارکردنی ئەم گیراوەیە دەخەینەروو کەلەشێوەی ماسکێکدایە کەھاوکاری دەکات لەشێداری و سپیکردنەوەی پێستدا.

پێکھاتەکانی:
گەڵای نەعنا
١ کەوچکی بچوک ماست
نیو کەوچک قاوە یان نیسکافە

ئەم پێکھاتانە باشترینی ئەو جۆرانەن کەسودیان بۆ پێست زۆرە و توانای سپیکردنەوەو شێدارکردنیان ھەیە.
لەسودەکانی گەڵای نەعنا ئەوەیە رێژەیەکی زۆری ڤیتامین سی تێدایە کەھاندەری دەردانی کۆلاجینە لەپێستدا.
قاوەش بەسوودە بۆ نوێکردنەوەی کونیلەکانی پێست و درەوشانەوەی ھاوکات دژە ئۆکسانی تێدایە کەژەھری نێو پێست ناھێڵێت.
ماستیش لاکتیک ئەسیدی تێدایە کەپێست توند دەکاتەوە و پاکی دەکاتەوە لەخانە مردووەکان، و دژی پیربونی پێستە و ناھێڵێ نیشانەکانی پیری لەسەر دەربکەوێت وەک چرچی و ھێڵی پان لەدەوری چاو و دەم و چاو ھەمووی.
پێکھاتەکان تێکەڵ بکە تا شێوە گیراوەیەکی ھاوسەنگت دەست دەکەوێت پاشان بیدە لەدەستت بۆ تاقیکردنەوەی ھەستیاری ئینجا دەتوانیت بیدەیت لەدەم و چاوت و تا ٢٠ دەقیقە پێوەی بێت پاشان دواتر بیشۆیت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نیڤ ملیار كەس ل 100 وه‌لاتان ته‌ماشه‌ى دراما توركی دكن

Lalish Duhok

هه‌فته‌مين پێشانگەها نێڤ دەولەتی يا دهۆكێ هاته‌ ڤه‌كرن

Lalish Duhok

ل ده‌مێ پێڤه‌دانا مارى چی بكه‌ین و چی نه‌كه‌ین؟

Lalish Duhok