شبكة لالش الاعلامية

رێڤه‌به‌رێ پۆلیسێن پارێزگه‌ها هه‌ولێرێ: پلانا ئەمنی بۆ رۆژێن نەورۆزێ سەركەفتى بوو

رێڤه‌به‌رێ پۆلیسێن پارێزگه‌ها هه‌ولێرێ: پلانا ئەمنی بۆ رۆژێن نەورۆزێ سەركەفتى بوو

باسنيوز:

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر له‌ چوارچێوه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت، پلانە ئەمنییەكەكان بۆ ڕۆژانی نەورۆز سەركەوتوو بووە ، ئاشكراشی ده‌كات كه‌ لە سێ ڕۆژی نەورۆزدا جگە لەوەی دوو حاڵەتی خنكان تۆمار كراون، سێ هاووڵاتییش بە ڕووداوی هاتووچۆوه‌ گیانیان لە دەست داوە.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕاگەیاند: “ئەو پلانە ئەمنییەی بە هەماهەنگیی ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ و بەرگریی شارستانی و هێزە تەناهییەكانی دیكە بۆ ڕۆژانی نەورۆز دامانڕشتبوو، سەركەوتوو بوو”.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕوونیشی كردەوە، له‌و سێ ڕۆژەدا چەند ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویان داوە كە بەو هۆیەوە 3 كه‌س گیانیان لە دەست داوە و 5ی دیكەیش بریندار بوون.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكراشیكرد كه‌ له‌ سێ ڕۆژی نه‌وڕۆزدا، دوو حاڵه‌تی خنكان لە سەیرانگای شێخ توراب تۆمار كراون و لە سەیرانگای دڵۆپەش منداڵێك گیانی لە دەست داوە.

زیاتر گوتی: “هاووڵاتیان و گەشتیاران لەوپەڕی ئارامیدا جەژنیان پیرۆز كرد و، لە ناوشار و سەیرانگاكانیشدا و بە هەوڵ و ماندووبوونی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و تیمەكانی تەندروستی و فریاگوزاریی خێرا، سەروماڵیان پارێزراو بووە”.

سەبارەت بە هاتنی گەشتیارانیش گوتی: “لە پشووی نەورۆزدا، (41 هەزار و 75) گەشتیار لە مەرزەكان و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە سەردانی هەولێر و دەوروبەری و شوێنە گەشتیارییەكانیان كردووە و، ئاسانكاریی تەواویشیان بۆ كراوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەغدا ناڤه‌رۆكا سەره‌دانا شاندێ ھەرێمێ ئاشکه‌را دکت

Lalish Duhok

فرۆكێن شه‌رى يێن توركیا ژنه‌كێ بریندار دكن

Lalish Duhok

یلدرم: بێی رازیبوونا بەغدا چو ئۆپەراسیۆنان دژی پەکەکێ ناکەین

Lalish Duhok