به‌شار كیكى: دخوازین ڤه‌کێشانا پەکەکێ ژ شنگالێ تاکتیک نەبت
مووسڵ-KDP.info-
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت، ده‌بێت ئه‌و هۆكارانه‌ى ڕێگرن له به‌رامبه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵك و ئارامیى شنگال لاببرێن، كه یه‌كێك له‌و هۆكارانه په‌كه‌كه بوو، بۆیه خوازیارن كشانه‌وه‌ى په‌كه‌كه له شنگال ته‌كتیكى نه‌بێت و ڕوون بێت. ده‌شڵێت، بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر متمانه بۆ خه‌ڵكه‌كه دروست بێت ده‌بێ ڕێككه‌وتن بكرێت له نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى ڕابردوو، له ئه‌نجامى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر شنگال، په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند: لەگەڵ بەغدا ڕێك كەوتوون چەكدارەكانیان لەو سنوورە بكێشنەوە، به‌ڵام بەشێك لە ھێزەكانیان بە ناوی دیكە لە قەزای شنگال ماون و ناكشێنەوە، كه خۆیان سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى داده‌نێن .
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، به‌شار كیكى، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: “له‌باره‌ى په‌كه‌كه هه‌ڵوێستى خۆمان پێشتریش ڕاگه‌یاندووه و ئه‌وه‌یه دواى ئازادكردنى قه‌زاى شنگال له‌سه‌ر ده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه نیگه‌رانیى خۆمان ده‌ربڕى به بوونى هێزه‌كانى په‌كه‌كه و ئه‌وانه‌ى له ژێر فهرمانڕهواییى په‌كه‌كه بوون، کە ده‌بێ ده‌ربچن تاوه‌كو خه‌ڵكه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه و ئێمه‌ش خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش بكه‌ین، به‌ڵام په‌كه‌كه ڕ‌ازى نه‌بوون، ده‌یانگوت سه‌ر به به‌غدان، بۆیه به‌غداشمان له بوونى ئه‌وان كه به نایاسایى هاتبوون ئاگادار كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نائارامى ڕوو نه‌دات و بارودۆخه‌كه‌ش ئاڵۆز نه‌بێت كه ئێستا ئه‌وه‌ش ڕووی دا و توركیا هه‌ڕه‌شه‌ى كرد.”
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ڕایشیگه‌یاند: “حكوومه‌تى ناوه‌ندى زۆر دواكه‌وت له ده‌ركردنى په‌كه‌كه و به‌رپرسه له‌وه‌ى تاكو ئێستا خه‌ڵكى شنگال ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنى خۆیان، بۆیه ده‌بێ ئه‌و هۆكارانه‌ى ڕێگرن له به‌رامبه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵك لاببرێن، كه یه‌كێك له‌و هۆكارانه په‌كه‌كه بوو، ئێستاش خوازیارین كشانه‌وه‌ى په‌كه‌كه ته‌كتیكى نه‌بێت و ڕوون بێت و هه‌ڵوێستى ئێمه‌ش ڕوونه و ده‌بێ یه‌ك كه‌سى په‌كه‌كه نه‌مێنێ له شنگال له‌به‌ر خاترى خه‌ڵكى شنگال و ئه‌و كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ریان هاتووه.”
به‌شار كیكى گوتیشى: “ده‌بێ چاره‌سه‌رێكى بنه‌ڕه‌تى بۆ شنگال بدۆزرێته‌وه و، پێمان باشه ئه‌منیه‌تى شنگال به ده‌ستى پۆلیسى شنگال بێت و، ئه‌و حهشدانهى كه له سنووره‌كه‌ش هه‌ن ناتوانن ئارامى بۆ سنوور و خه‌ڵكه‌كه دابین بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر متمانه بۆ خه‌ڵكه‌كه دروست بێت، ده‌بێ ڕێككه‌وتن بكرێت له نێوان هه‌رێم و به‌غدا، چونكه ناتوانین باسى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال بكه‌ین تا بارودۆخه‌كه ئارام نه‌كرێته‌وه.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
