فه‌رمانده‌یه‌كێ پێشمه‌رگه‌ى: ئه‌مریكا دڤێت پێشمه‌رگه ڤه‌گه‌رته ده‌ڤه‌رێن كوردستانى
K24 – هه‌ولێر:
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا نیازی هه‌یه، ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كه به ناوچه جێناكۆكه‌كان ناوده‌برێت، به هاوكاری نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ئیداره بكرێن.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، بۆ وێبسایتی “بغداد الیوم”ی عێراقی ده‌ڵێت: “ره‌وشی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌ی ئێستا له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ئیداره ده‌كرێت، له‌ژێر مه‌ترسیدایه، چونكه چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هاووڵاتییان و گه‌شتیاران له‌سه‌ر رێگه‌كانی ده‌ره‌وه”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “هه‌موو لایه‌نه‌كان پێیانوایه سوپای عێراق به ته‌نیا ناتوانێت كۆنتڕۆڵكی ناوچه جێناكۆكه‌كان بكات و پێویستی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه له‌و ناوچانه، كه له شنگاله‌وه تا خانه‌قین درێژده‌بێته‌وه”.
فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌كانی 70ی هێزی پیشمه‌رگه ده‌شڵێت: “هه‌وڵێك هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه به هاوكاری بێت له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان به یه‌كه‌وه”.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پشتگیری خۆی بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌ربڕی بۆ سه‌قامگیركردنی “ناوچه جێناكۆكه‌كان”.
عه‌بادی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی: “سیسته‌می ئاسایشی عێراق یه‌كه، پشتگیری هه‌ر هه‌وڵێك بۆ هه‌ماهه‌نگی و سه‌قامگیری ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌كه‌ین”.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه، میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان، به هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیان داگیركرد، ئێستاش له‌م ناوچانه چه‌كدارانی داعش ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه و ناوه ناوه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان و تا ئێستاش ده‌یان سه‌ربازی عێراقیان كوشتووه و رفاندووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
