چیرۆکا زارۆكێ کوردێ ئێزدی چەکدارێن داعش دەستهكى وى برى يه
رووداو – کەمپی چەمشکۆ
بارزان عیدۆ، مێرمنداڵێکی کوردی ئیزدییە و دوای ماوەیەکی زۆر لەدەستی داعش رزگاری بووە. هەرچەندە هەوڵدەدات ژیانی خۆی ئاسایی بکاتەوە، بەڵام بڕینی دەستی راستی و شکاندنی دەستی چەپی لەلایەن چەکدارانی داعش، ژیانیان زەحمەتتر کردووە.
بارزان لە تەمەنی 13 ساڵیدا لە شنگال کەوتە بەر دەستی داعش و لەگەڵ حەوت ئەندامی خێزانەکەی جیاکراوەتەوە، تەنها خۆی لە تەمەنی 17 ساڵی رزگاری بووە و ئەوانی دیکە سۆراخیان نییە.
ئەمیرێکی داعش و کۆمەڵێک چەکداری ئەو رێکخراوە بارزانیان بردووەتە بەرەی شەڕ، بەڵام ئەو نەیتوانیوە شەڕ کات، بۆیە هەر لەوێ دەستی راستیان بڕیوە، دوو گوللـەشیان بە دەستی چەپیەوە ناوە و شکاندوویانە.
بارزان لە دێرەزوور رزگارکراوە. رەوشی ئەو دەستەی ماویەتی خراپە، چونکە ناگاتە دەمی، بۆیە ناتوانێ خواردنی پێ بخوات. بارزان مەبەستیەتی ئەوانەی گوێێ لیدەگرن چیرۆکەکەی بە هەند وەربگرن و هاوکاری بن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
