دوو جارا مريه و نهۆ دژیانێ دا مايه
K24- هه‌ولێر:
رافائێل بارۆنی، ئه‌و ئافره‌ته ته‌مه‌ن 83 ساڵیه‌ی ڤه‌نزوێلایه، كه باس له چیرۆكی مردنه‌كه‌ی له ته‌مه‌نی 11 ساڵی و 33 ساڵی ده‌كات و ئێستا له گوندێكی بچووك له وڵاته‌كه‌ی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی رافائێل، كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار مردبوو، ته‌مه‌نی 11 ساڵ بوو، دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه، پزیشكه‌كان هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی به دایك و باوكی راده‌گه‌یه‌نن، دواتر خانه‌واده‌كه‌ی ده‌ست به ئاماده‌كاری رێوڕه‌سمی ناشتنی ئه‌و ده‌كه‌ن. رافائێل ده‌ڵێت: “كاتێك پزیشكه‌كان هه‌واڵی مردنی منیان راگه‌یاند، گوێم له قسه‌كانیان بوو و ده‌متوانی بیانبینم”.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، “ئه‌وكات من خۆشحاڵبووم كه نه‌نكم له‌وێ ئاماده بوو، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا دڵته‌نگیش بووم، چونكه ئه‌وان به‌نیاز بوون به زیندوویی بمنێژن، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو تواناكانم ده‌مقیژاند به‌ڵام كه‌س گوێی له ده‌نگی من نه‌بوو، به‌ر له ساتێكی كه‌م له ناشتنم توانیم به‌خه‌به‌ر بێمه‌وه و، ده‌شڵێت: له‌ساڵی 1968ـیش كاتێك ته‌مه‌نم 33 ساڵ بوو، دووباره هه‌واڵی مردنم راگه‌یه‌ندرا”.
رافائێل له به‌رده‌وامی گێڕانه‌وه‌ی چیڕۆكی مردنه‌كه‌یدا بۆ جاری دووه‌م ده‌ڵێت: “من گوازرامه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و، ماوه‌ی 19 رۆژ له‌بێهۆشیدا مامه‌وه، دوای ئه‌و ماوه‌یه پزیشكه‌كان هه‌واڵی مردنی منیان به كه‌س و كاره‌كه‌م راگه‌یاند، به‌ڵام به‌خت یاوه‌رم بوو، كاتێك هه‌ندێك له په‌ڕاوی كه‌سایه‌تی تایبه‌تی من له‌ماڵه‌وه به‌جێ مابوون و نه‌ده‌كرا به‌بێ بوونی ئه‌و په‌ڕاوانه بمنێژن، بۆیه دووباره منیان له‌ناو ساردكه‌ره‌وه‌كه دانا، به‌ڵام ئه‌وكات تێبینی جه‌سته‌ی منیان كرد و، یه‌كێك له ئاماده‌بووان هاواری كرد: نه‌خێر ئه‌و ئافره‌ته نه‌مردووه”.
دوای ئه‌و رووداوانه‌ش، پزیشكه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت، كه ئه‌مه حاڵه‌تی نه‌خۆشی “ته‌خته‌بوونی جه‌سته‌یی”ـیه كه به زمانه زانستییه‌كه به نه‌خۆشی “Catatonic Schizophrenia” ناسراوه و، په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشی ژیرییه‌وه هه‌یه. ئه‌و نه‌خۆشییه جۆرێكه له نه‌خۆشی هه‌ڵچوونی ده‌روونی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیركردنه‌وه هه‌یه نه‌ك هه‌ستكردن، ئه‌مه‌ش وا له نه‌خۆشه‌كه ده‌كات به‌ئاگا بێت به‌ڵام توانای قسه‌كردن و كاردانه‌وه‌ی نییه، گوێی له ده‌نگی ده‌وروبه‌ری ده‌بێت به‌ڵام وه‌ڵامی نییه، چونكه له‌وكاته‌دا نه‌خۆشه‌كه له‌گه‌ڵ ناخی خۆی له په‌یوه‌ندی و بیركردنه‌وه‌دایه، هه‌رچه‌نده گوێبیستی هه‌موو شتێكه، به‌ڵام هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌وه نامێنێت و، سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه خودییه‌كانی ناخی خۆیه‌تی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
