ژماره‌يه‌كا وه‌لاتيان ل ئه‌لقوشێ هاتنه كوشتن
وشه:
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له شاره‌دێی ئه‌لقوشی سه‌ر به شارۆكه‌ی تلكێف چه‌ند هاووڵاتییه‌ك شه‌ڕ له نێوانیان دروست بوو، به سه‌ختی له‌یه‌كتریان داوه و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
هاووڵاتییه‌ك له سنووری شاره‌دێی ئه‌لقوش به “وشه”ی ڕاگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته له گوندی عه‌ین عه‌لوه‌ی سه‌ر به ئه‌لقوش، له نێوان چه‌ند كه‌سێك شه‌ڕێكی سه‌خت دروست بووه، به‌وهۆیه‌وه‌یش كوژراو و بریندار هه‌یه، تا ئێسته‌یش نازانرێ ئه‌و شه‌ڕه له سه‌رچی و بۆچی ڕووی داوه، به‌ڵام پۆلیس و هێزه ته‌ناهییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه و هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه ده‌ده‌ن.
هێمن سلێمان به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پۆلیسی دهۆك بۆ “وشه” گوتی، كه‌مێك پێش ئێسته شه‌ڕ و ئاڵۆزی له نێوان هاووڵاتییانی گوندی عه‌ین عه‌لوه‌ی سه‌ر به ئه‌لقوش دروست بووه و قوربانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیسی دهۆك، سێ كه‌س له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه كوژراون و كه‌سێكی تریش به سه‌ختی برینداربووه، پۆلیس به چڕی له ناوچه‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه و هه‌وڵی ئارام كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌ده‌ن، به‌ڵام تا ئێسته شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
