كۆمپانیا ئه‌یسه‌ر و گووگل نووترین ئایپاد دروستكر
وشه:
كۆمپانیای ئه‌یسه‌ر كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی به‌هێز، له نوێترین به‌رهه‌مدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گووگڵدا هه‌ستان به دروستكردنی ئایپادێكی به‌هێز و ناوازه و خستیانه بازاڕه‌كانی دنیاوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “gadgets” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می دوو كۆمپانیای جیهانی ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئه‌یسه‌ر به هاوكاری گووگڵ كرۆم، نوێترین ئایپادیان دروست كرد به‌ناوی “Chromebook Tab 10 tablet” ه‌وه كه ئه‌م ئایپاده یه‌كێكه له ئایپاده به‌هێزه‌كانی دنیا و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی بۆ دانراوه و شێوازێك و دیزاینێكی گه‌وره و جوانیان بۆ كردووه كه ئه‌مه‌ش سه‌رنجی كڕیارانی راكێشاوه.
ئه‌م دوو كۆمپانیایه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئایپاده چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن، ئایپاده نوێیه‌كه تایبه‌تمه‌ندی زۆره و پاترییه‌كی به‌هێزی هه‌یه كه هێزه‌كه‌ی ده‌گاته 3500 میلی ئه‌مپێر، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی جوانی بۆ دانراوه كه سێلفییه‌كه‌ی پێنج مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌شی 13مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره كه ده‌گاته 9.70 ئینج و روونییه‌كه‌شی ده‌گاته 1536 به 2048 كه ئه‌مه‌ش وای كردووه ببێته خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی روون و جوان.
ئه‌م دوو كۆمپانیایه له‌باره‌ی نرخی ئه‌م ئایپاده ده‌ڵێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئایپاده نوێكه‌مان خاوه‌ن چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌یه و دیزاینێكی جوانی بۆ كراوه، نرخه‌كه‌ی ده‌گات به 320 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
