شاندهكى بریتانیا سەرهدانا رۆژئاڤايێ کوردستانێ دکت
ZNA- ھەولێر
شاندێکی بەریتانی سەردانی رۆژئاوای کوردستان دەکات و پشتگیریی خۆی بۆ خەڵکی ناوچەکە، رادەگەیەنێت.
شاندەکە لە ژمارەیەک بەرپرسی باڵای پارتی کرێکارانی بەریتانیا پێک هاتووە و رۆژی سێشەممە 3/4/2018 سەردانی قامیشلۆی کردووە.
مۆریس گلاسمان، ئەندامی پارتی کرێکارانی بەریتانیا لە ئەنجومەنی لۆرداتی بەریتانیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاندووە، ئەوان بە مەبەستی ”پەیوەندییەکی درێژخایەن“ سەردانی ئەو شارەیان کردووە.
مۆریس گلاسمان هەروەها رایگەیاندووە، ئەوان لە دڵەوە لەگەڵ خەڵکی ناوچەکەن و ”دەتوانین پاڵپشتیتان بکەین، دژی ئەوانەی دەیانەوێ ئازادییەکەتان تێک بدەن“.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
