نیشانێن كێميا ڤیتامین سی
ZNA – هه‌ولێر
ڤیتامین سی یه‌كێكه له ڤیتامینه سه‌ره‌كی و گرنگه‌كان كه ڕۆژانه مرۆڤ پێویستی پێی ده‌بێ وه له زۆربه‌ی میوه‌كان دا بوونی هه‌یه به تایبه‌تی پرته‌قاڵ ، وه ڤیتامین سی ته‌نها بۆ به‌هێز كردنی ئامێری به‌رگری گرنگ نیه به‌ڵكو ڕۆڵی سه‌ره‌كیش ده‌بینێت له چاره‌سه‌ر كردنی زۆربه‌ی چاڵاكیه‌كانی ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ .
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ڤیتامین سی پێكهاته‌ی دژه ئۆكسانی تێدایه و ڕێگری ده‌كات له دروست بوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ، وه نه‌خۆشیه‌كانی دڵیش كه‌متر ده‌كاته‌وه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پڕۆسه‌ی پیری دوا ده‌خات و یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات بۆ ڕاكێشانی مادده‌ی ئاسن و پێكهاته‌ی كالسیۆم .
گرنگترین نیشانه‌كانی كه‌می ڤیتامین سی له جه‌سته بریتین له :-
1- له‌ده‌ست دانی ئاره‌زووی خواردن و شكانی نینۆكه‌كان .
2- وشك بوونی پێست .
3- ماندوبون و شه‌كه‌تی .
4- تووش بوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌ورانی خوێن .
5- خوێنبه‌ربوونی لووت .
6-گۆڕانكاری و خێرا له میزاج و هه‌ڵسوكه‌وت .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
