شبكة لالش الاعلامية

تاریق گەردی: شاندێ كوردستانێ سەره‌دانا بەغدا دكت

تاریق گەردی: شاندێ كوردستانێ سەره‌دانا بەغدا دكت

بەغدا-KDP.info-

ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، رۆژ بە رۆژ پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەرەو پێشەوە دەچن و، پەرلەمانتارێكیش دەڵێ، لە چەند رۆژی داهاتوودا ڕێگای نێوان هەولێر و كەركووك دەكرێتەوە.

مەهدی عەلاق، ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو: “پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لە گەشەكردندان، گفتوگۆكانیش لەبارەی بوارە جیاجیاكانەوە بەردەوامن و بەرهەمیشیان هەبووە، وەك چارەكردنی بابەتی دەروازە سنوورییەكان، كردنەوەی فڕگەكان و بابەتی مووچە، گفتوگۆیش هەیە بۆ چارەكردنی بابەتەكانی دیكە و، گەشبینین بەوەی بگەینە ئەنجامێكی باش”.

هەر پێوەست بەم پرسە، د. تاریق گەردی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە فڕاكسیۆنی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: “خاوبوونەوەی بارودۆخەكە، خۆی لە خۆیدا پێشوەچوونە لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، لە رێگەی كردەییشەوە دەبینین حكوومەتی ناوەندی چەند هەنگاوێكی ئەرێنیی ناوە، چ لە رووی ئەمن و ئاساییشەوە، چ لە رووی ئابووری و ئاوەدانییەوە، بۆ نموونە ناردنی بڕێك پارە بۆ مووچە، ئەگەر مانگانە ئەو بڕە پارەیە ڕەوانە بكرێت، ئەوا هەنگاوێكی زۆر ئەرێنییە، بۆیە ئەگەر پابەند بێت بە دەستوورەوە كێشەكان چارە دەبن”.

گەردی ڕوونیشی كردەوە: “كردنەوەی خاڵەكانی نێوان هەولێر و مەخموور، هەولێر- مووسڵ، دهۆك – مووسڵ، هەنگاوێكی ئەرێنییە و لە چەند رۆژی داهاتوویشدا ڕێگای نێوان هەولێر و كەركووكیش دەكرێتەوە، جگە لەوەی چەندین شاندی هاوبەش لە خاڵە سنوورییەكان پەیوەندییان لەگەڵ یەكدی هەیە و، چاوەڕوان دەكەین لە هەڵبژاردندا كورد و پارتی بە تایبەتی، زۆرینەی كورسییەكان بە دەست بهێنێ و دووبارە بەشدار بینەوە لە داڕشتنەوەی سیاسەتی نوێی حكوومەتی ئاییندەی عێراق، لە داهاتوویشدا شاندی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات، ئەوانیش سەردانی هەولێر دەكەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌شواق جاف: عه‌بادى ب نیازه‌ كاره‌كێ دى يێ نه‌ یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌رێما كوردستانێ بكت

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش پشكداریێ ل تازییا خودێ ژێ رازی قاسۆ شه‌شۆ دكه‌ت

karwanhaji

سپۆتنیک.. ئەمریکا دژی رێفراندۆم و سەرخوەبوونا کوردستانێ نینە

Lalish Duhok