باجا گومرگێ لسه‌ر به‌رهه‌مێن هاورده‌كرى يێن چاندن و ئاژه‌لی ئێته دانان
SNN:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی لیستێكه‌وه دانانی باج له‌سه‌ر به‌روبومی هاورده‌كراوی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵی بۆ ساڵی 2018 دیاریده‌كات و ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخیش ئه‌و لیسته بڵاو ده‌كاته‌وه‌و جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، باج له‌سه‌ر به‌روبومه ده‌ره‌كیه‌كان زیاد ده‌كرێت له‌پێناو گرنگیدان به‌به‌روبومی ناوخۆیی.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست SNN كه‌وتوه تێیدا هاتوه، ((به‌مه‌به‌ستی پاراستن و پاڵپشتی و پێشخستنی به‌روبومی كشتوكاڵی (سه‌وزه، میوه‌و به‌روبوومی ئاژه‌ڵی) خۆماڵی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم كات و نرخی باجی له‌سه‌ر ئه‌و به‌روبومه هاورده‌كراوانه له‌لیستێكدا بۆ ئه‌مساڵ ڕاگه‌یاند)).
له‌نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، “پێویسته به‌گوێره‌ی ئه‌و لیسته باج له‌و به‌رهه‌مانه وه‌ربگیرێت له‌چوارچێوه‌ی گرنگیدان به‌به‌روبومی ناوخۆیی كشتوكاڵی و هاندانی جوتیاران و دابینكردنی ئاسایشی خۆراك”.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه حكومه‌تی هه‌رێم له‌وه‌رزه جیاجیاكاندا‌و له‌كاتی پێگه‌شتنی به‌روبومه كشتوكاڵیه‌كاندا باج له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌به‌رهه‌مه ده‌ره‌كیه‌كان داده‌نێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه ڕۆژی ده‌ستپێكردن و كۆتاییهاتنی باجه‌كه‌و نرخه‌كه‌ی دیاریده‌كات و هاوكات هه‌ندێك به‌رهه‌میش به‌درێژایی ساڵ باجی له‌سه‌ر داده‌نرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
