شبكة لالش الاعلامية

چاوان خۆشتڤيا پاش هه‌ڤژينيێ دێ پارێزى؟

چاوان خۆشتڤيا پاش هه‌ڤژينيێ دێ پارێزى؟

ئێن ئارتى2:
ئەنجامدانی هەندێک ڕەفتار و مامەڵەی ئاسان لە بارودۆخە جیاوازەکاندا، دەبێتەهۆی مانەوە و پاراستنی خۆشەویستی نێوان ژن و مێرد، بۆنمونە ناردنی نامەیەکی سۆزداری لەکاتی کاردا ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی هاوسەرەکەت تەواوی ڕۆژەکە هەست بە دڵخۆشی بکات.

ماڵپەڕی ” sayidy” لە هەواڵێکدا ئاماژە بە چۆنێتی پاراستنی خۆشەویستی لە نێوان ژن و مێرددا دەکات، کە پێویستە چی بکرێت تاوەکو بەردەوام وا هەست بکەن کە لەسەرەتاکانی ژیانی هاوسەریدان.

– هەموو ڕۆژێک وشەی “خۆشم دەوێیت” بەیەکتری بڵێنەوە، کە پەیوەندییەکەتان پتەوتر دەکات.

– دەربڕینی هەست و وشەی سۆزداری لە کاتە جیاوازەکاندا، دەتوانیت لەبری وشە لەڕێگەی ڕەفتار و پێدانی دیارییەوە ئەو هەستە دەربخەیت.

– پاکوخاوێنی و گرنگیدان بە جلوبەرگ و شێوەی ڕووخسار.

– ئەگەر هاوسەرەکەت یەکێکە لەو کەسانەی کە گرنگی بە خوێندنەوە دەدات ئەوا کتێبێکی بۆ کە بە دیاری یان جارجارە بابەتی سۆزداری و ڕۆمانسی و هەندێک بابەتی جیاوازی بۆ بخوێنەوە.

– نوسینی نامە و تێکستی جوان لەکاتی کارکردنبێت یان کاتێک بەیانیان هەڵدەستێت لە خەو نامەیەک لەسەر جێگەی نوستن یان کەنتۆری جلەکانی ببینێتەوە کە وشەی سۆزداری تێدابێت.

– گرنگیدان بە ددانەکان بۆ دروست نەبوونی بۆنی ناخۆشی دەم و تێکنەچوونی ڕەنگی ددان، کاریگەری بۆ پەیوەندی سۆزداری دەبێت.

– لەئامێزگرتنی یەکتری، جار جار و لەکاتی جیاوازدا بەبێ هۆ یان یەکتری لە ئامێزبگرن، زۆرکات ئەو ڕەفتارە زیاتر لە وتنی چەندین وشەی سۆزداری کاریگەری دەبێت.

– پیاهەڵدان و وەسفکردنی هاوسەرەکەت، لەکاتی پۆشینی جلی نوێدا یان لەکاتێکدا خۆی بۆ تۆ جوانکردووە یان لەکاتێکدا لەناو هاوڕێ و خزمەکانیدایە بەجوان و باشە وەسفی بکەیت، زیاتر ئافرەتان گرنگی بەم لایەنە دەدەن، لەلایان لە هەزار وشەی سۆزداری پێخۆشترە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شوودانا كچان کێمبوويه‌ 

Lalish Duhok

رێکخراوا بازرگانییا جیهانی هۆشدارییێ ده‌ربارەیی سەرهەلدانا قەیرانا خوارنێ دده‌ت

Lalish Duhok

583 زه‌لام ل هەرێما کوردستانێ ژلایێ ژنان ڤه‌ پێشێلکارى بەرامبەر هاتينه‌ كرن

Lalish Duhok