نووترین ڤه‌كۆلين لسه‌ر ده‌ستپێكا دروستبوونا مرۆڤى
PUKmedia:
زانایانی زانكۆی نیویۆرك توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیان له‌سه‌ر مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌نجامدا و به‌پێی توێژینه‌وه‌كه له سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه مرۆڤ له‌سه‌ر دوو پێی رۆیشتوه‌و پشتی رێك بووه.
زانایانی زانكۆی نیویۆرك نوێترین توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئێسكه په‌یكه‌رێك ئه‌نجامدا كه له ڕه‌گه‌زی مرۆڤه و به ( ئه‌ردیبیتیكۆس) ناسراوه و نزیكه 4.4 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوه.
به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه كه بۆ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ئێسكه په‌یكه‌ره‌كه ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه كه مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كان وه‌ك مرۆڤی ئێستا له كاتی رۆیشتنداو پشتیان رێك بووه‌و نه‌نوشتاوه‌ته‌وه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی پێشوو مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كان كه 3.1 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاون، له‌سه‌ر دوو پێ نه‌رۆشتوون و له نێوان دره‌خته‌كاندا هاتوچۆیان كردووه‌و پشتیان نوشتاوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر چوار پێ ڕۆشتوون.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م توێژینه‌وانه مرۆڤ كه له‌سه‌ر دوو پێ رۆشتبێت ته‌مه‌نی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نێوان ساڵانی 1.4 ملیۆن ساڵ بۆ 50 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا.
به پێی توێژینه‌وه نوێیه‌كان رۆشتن له‌سه‌ر دوو پێ جێگره‌وه‌ی تواناكانی تری مرۆڤ نیه، واته مرۆڤ ده‌توانێت له‌سه‌ر دووپێ بڕوات و تواناكانی تری وه‌ك( خۆ هه‌ڵواسین و چونه سه‌ر دار ) به‌كاربهێنێت.
له كۆتایدا زانایان ده‌ڵێن توێژینه‌وه نوێیه‌كان سه‌رجه‌م توێژینه‌وه كۆنه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه سه‌باره‌ت به گه‌شه كردنی مرۆڤ، چونكه سه‌رجه‌م توێژینه‌وه نوێیه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه مرۆڤی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر دووپێ رۆشتوه، به‌ڵام توانایه‌كی باشی خۆ هه‌ڵواسینی هه‌بوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
