وه‌زاره‌تا په‌روه‌ردێ رۆنكرنه‌كێ لسه‌ر تاقیكرنێن نیشتمانى يێن پۆلا نه‌هێ دده‌ت
باسنيوز:
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە هه‌رچه‌نده به‌رنامه هه‌بوو كه بۆ ئه‌مساڵى خوێندن، تاقیكردنه‌وه‌ى پۆلى نۆیه‌مى بنه‌ڕه‌تى له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌ت ئه‌نجام بدرێن، به‌ڵام به‌هۆى چه‌ند گرفتێكه‌وه ئه‌و پلانه‌کەیان هه‌ڵپه‌ساردووه.
كه‌ریم له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: ”به‌رنامه و بیرۆكه‌مان هه‌بوو كه هاوشێوه‌ى پۆلى 12ى ئاماده‌یى، پرسیارى تاقیكردنه‌وه‌ى پۆلى 9 ى بنه‌ڕه‌تى له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دابندرێن، به‌ڵام به‌هۆى چه‌ند هۆكارێكى هونه‌رى و ئه‌و بارودۆخه‌ى له‌بوارى خوێندندا به‌دى ده‌كرێت، جێبه‌جێكردنه‌كه‌یمان بۆ ئه‌مساڵى خوێندن دواخست”.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ئه‌زموونه‌كان، ئەوەشی خستە روو، کە به‌و پێیه ئه‌مساڵیش پرسیاره‌كان له‌سه‌ر ئاستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى په‌روه‌رده‌كان داده‌ندرێن و ده‌سه‌ڵاتى شێواز‌و ناوه‌ڕۆكى پرسیاره‌كان دراوه‌ته په‌روه‌ده گشتییه‌كان.
ئەوەشی روون کردەوە، کە ئه‌و به‌رنامه و بیرۆكه‌یه بره‌و پێده‌دن و ماوه‌یه‌كى باش پێش ئه‌وه‌ى بڕیارى له‌سه‌ر بده‌ن، مامۆستایان و قوتابیانى لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌كارى باش بكه‌ن.
كه‌ریم له‌تیف، بەڕێوەبەری ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە، بۆ (باس‌نیوز)، گوتیشی: ”بڕوانامه‌ى پۆلى نۆیه‌مى بنه‌ڕه‌تى كه له ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌ى نیشتمانییه‌وه به‌ده‌ست دێت، وه‌ك بڕوانامه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى وزارى پێشوو جێى بڕوا پێكردن و پشت پێبه‌ستنه بۆ كاره پێویستییه‌كان“.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
