شبكة لالش الاعلامية

سیسته‌مه‌كى نوو بۆ شەحنا ئایفۆنێ هاته‌ راگەهاندن

سیسته‌مه‌كى نوو بۆ شەحنا ئایفۆنێ هاته‌ راگەهاندن

خەندان لایف-

هەفتەی رابردوو کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی نوێترین سیستمی بۆ شەحنکردنی مۆبایلی ئایفۆن، راگەیاند “بۆ زانینی تەمەنی پاتری و تەندروستییەکەی”.

بەپێی زانیاریەکان ئەم سیستەمە نوێیە لە ناو بەشی (Settings) دایە، بە ناوی (Battery Health)، کە تێیدا زانیاری تەواو پێدەدات دەربارەی فراوانی و قەبارەی پاتری، توانایی بەرگەگرتن و ماوەی تەواوبوونی شەحنەکەی، هاوکات پلەی گەرمیەکەشی.

لە ئێستادا ئەم سیستەمە نوێیە لە قۆناغی ئەزموونیدایە، ئەمەش پاش ئەوەی کۆمپانیای ئەپڵ رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر بوویەوە، بەهۆی بەمەبەست خاوکردنەوەی ئایفۆنە کۆنەکان، بۆ ئەوەی بەکارھێنەرانی ئایفۆن ناچاربن ڤێرژنی ئایفۆنەکانیان بەرز بکەنەوە.

ئەپڵ دانی بەوەشداناوە کە کارکردنی ھەندێک لەئایفۆنە کۆنەکانی خاوکردووەتەوە، بەھۆی کۆنبوونی پاتریەکانیانەوە ئەمەش بەمەبەستی “پارێزگاریکردن و درێژکردنی تەمەنی” ئایفۆنەکان بووە.

سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکەش ئاماژەی بەوەدەکات “ئەم سیستمە نوێیە بۆ هاوڵاتیان زۆر بەسوودە تا زانیاری لەسەر پاتری مۆبایلەکانیان بزانن، کە هەرگیز پێشتر ئەمە نەبووە”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەڤ کارنە پاتريا مۆبایلێ ژناڤ دبه‌ن

Lalish Duhok

کامیرا نوو یا پاناسۆنیک وێنەیێ سێڵفی دگریت

Lalish Duhok

ئاگادارن ژ نووترین گهۆرينێن فەیسبوکى؟

Lalish Duhok