كرێيا خووندنێ بۆ كوڕ و كچێن شههیدان و ئهنفالكريان دێ ئێته خەرجكرن
ZNA – ههولێر
وەزارەتی شەهیدان پارەی كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان وئەنفالكراوان لە قوتابخانە ئەهلیەكان و زانكۆ و پهیمانگاكان خەرج دەكات و بەرپرسێكی وەزارەتەكەش چەند زانیاریەك دەخاتەڕوو.
بەرەڤان حەمدی بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان بە باسی راگەیاند: بە بڕیاری وەزارەتی دارایی كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان خەرج دەكرێت.
گوتی: لەسەر هەوڵی ئێمە وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە بە خەرجكردنی كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان لە هەندێك زانكۆی ئەهلی كە لە هەرێمی كوردستانن و دانپپێندراو نین.
ئهو ئاشكراشی كرد “ئهو قوتابیانهی كه له زانكۆكانی (كیتاب – قەلەم – نور- حهدبا) دهخوێن، بەمەبەستی وەرگرتنی كرێی خوێندنیان بۆساڵی (2015 – 2016)، بەپێی گشت بەڵگەنامەكان پارەكانیان بۆ خەرج دەكرێت، پاشان پارەی ساڵی خوێندنی 2016_2017 شیان بۆ خەرج دەكرێت”.
روونی كردەوە لە ساڵی رابردوودا بڕیاریانداوە كە كرێی خوێندن بۆ ئەو كەسانە خەرج نەكرێت كە لەو زانكۆیانە دەخوێنن كه لە هەرێمی كوردستان دانپێندراو نین” بەڵام بۆ ئەو كۆمەڵە كوڕو كچەی شەهیدان كە لە و زانكۆیانە دەخوێنن و ماوە تەواوی بكەن وەكو هاوكاری پارەكانیان پێ دەدرێت بۆ ئەوەی بڕوانامە بە دەست بهێنن.
ئاماژەی بەوەشدا ئاگاداری كوڕ و كچی شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكەنەوە، كە لە زانكۆ و پەیمانگا ئههلییهكان دەخوێنن، پێویسته سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بكهن بۆ رایی كردنی مامەڵەكانیان و پێدانی پارەكانیان.
حەمدی روونیشی كردەوە پێشووتر بەهۆی قەیرانی دارایی كێشەیان هەبوو، بەڵا م ئێستا بەهۆی باشتر بوونی دۆخی دارایی میكانیزمی خەرجكردنی پارەكە باشتر بووە، ساڵانە زیاتر لە 14 ملیار دینار بۆ كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەهیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی خەرج دەكرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
