شبكة لالش الاعلامية

شانده‌کی حکوومەتا هەرێما کوردستانێ ل تورکیایە

شانده‌کی حکوومەتا هەرێما کوردستانێ ل تورکیایە
باسنيوز:

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری ئیستەنبۆڵ کە بە پایتەختی ئابووریی تورکیا ناسراوە، بەشداری لە کۆنگرەیەکی سێ ڕۆژە دەکات و لە یەکەمین ڕۆژیشدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی تورکیا کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، دکتۆر عەلی سندی، وەزیری پلاندانان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە (کۆنگرەی جیهانیی ئیدارەدانی کارسازی) کردووە کە ڕۆژانی ١٦ تا ١٩ی نیسانی ٢٠١٨ لە شاری ئیستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەمان ڕاگەیاندراو، لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری پلاندانان، لەگەڵ نیهات زەیبەکچی، وەزیری ئابووریی تورکیا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی چۆنیەتیی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی عێراق لەگەڵ تورکیا کرد.

هەر لە یەکەمین ڕۆژی کۆنگرەکەدا، وەزیری پلاندانان ژمارەیەک کۆبوونەوەی دیکەی لەگەڵ بەشداربووانی کۆنگرەکە ئەنجام داوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کۆمسیۆنێ داوى ده‌م بۆ وه‌رگرتنا تانا كاندید و لیستان دیاركر 

Lalish Duhok

په‌رله‌مانێ كوردستانێ پڕۆژه‌یاسايا مولكێ گشتی دێ گۆتوبێژ كت 

Lalish Duhok

سامانێن سرۆشتی: سكالایا كۆمپانیا دانه‌غازێ ل دادگه‌هێ نه‌هاتییه‌ به‌حسكرن

Lalish Duhok