شبكة لالش الاعلامية

وه‌زاره‌تا دارایی 12 ملیار دینار بۆ مووچێ پۆلیسێن پاسه‌وانان زێده‌ دكت

وه‌زاره‌تا دارایی 12 ملیار دینار بۆ مووچێ پۆلیسێن پاسه‌وانان زێده‌ دكت
باسنيوز:

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراى ده‌كات، وه‌زاره‌تى دارایی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاری زیادكردنى بڕی 12 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى پۆلیسی پاسه‌وانى دیاری كردووه‌.

عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆكى لیژنه‌ی دارایی، كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، بە (باسنیوز)ی راگه‌یاند: ”پێویسته‌ پۆلیسی پاسه‌وانى هاوشێوه‌ی پۆلیسی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت“.

سه‌رۆكى لیژنه‌ی دارایی، ئەوەشی خستە روو، کە له‌ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕی 12 ملیار دینارى بۆ مووچه‌كه‌یان زیاد كردووه‌ و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى گرنگه‌، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه‌ دابه‌ش بكرێت.

به‌پێى زانیارییه‌كانی (باسنیوز)، بڕیاره‌ رۆژى 17ی ئه‌م مانگه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌سه‌ر مووچه‌ى یه‌كه‌ى پۆلیسی پاسه‌وانى به‌ڕێوه‌ بچێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سبه‌ی ده‌نگ لسه‌ر پڕۆژه ‌یاسايا بودجه‌يا 2021 ئێته‌ دان 

Lalish Duhok

سەرۆکوەزیرێن هه‌ڕێمێ مەسرور بارزانی سەره‌دانا بازاڕێ هەولێرێ دکه‌ت

Lalish Duhok

دەست بە دابەشكرنا دراڤێ قەرێ گەنمێ جۆتیاران هات كرن

Lalish Duhok