شبكة لالش الاعلامية

پارتی: رێ نائێته‌ دان ل شنگال ئازادانە بانگەشەيا خۆ بکەین

پارتی: رێ نائێته‌ دان ل شنگال ئازادانە بانگەشەيا خۆ بکەین
رووداو-شنگال

لە شنگال پارتی بە 18 بەربژێر و یەکێتی بە 6 بەربژێر و پارتی ئێزدی و دیموکراتیک بە 16 بەربژێر رکابەری یەکدی دەکەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

پارتی دەڵێت، ناتوانن لە شنگال بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن و پۆستەرەکانیان دەدڕیندرێت، بەڵام بەپێچەوانەوە یەکێتی دەڵێت، ئازادانە لە شنگال بانگەشە بۆ بەربژێرەکانیان دەکەن و هیچ کێشەیەکیان نییە.

عیدۆ خەڵەف، بەربژێری پارتی لە شنگال بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “لە شنگال رێگری لە ئێمە دەکرێت و ئەوکەسانەی پۆستەرەکانی ئێمە بڵاودەکەنەوە دەستگیردەکرێن. کێشەکەمان گەیاندووەتە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق”

یەکێتی 6 بەربژێری هەیە لە شنگال بۆ ئەو هەڵبژاردنە، حەجێ عەبدوڵڵا بەربژێری یەکێتی لە شنگال بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “:ئێمە وەک یەکێتی لە هەموو شنگال بانگەشەی خۆمان بەبێ کێشە کردووە”.

پارتی ئازادی و دیموکراتی 16 بەربژێری لەو هەڵبژاردنە هەیە و سەرۆکی ئەو پارتە دەڵێت، ئاستەنگ دەخرێتە بەردەم بانگەشەی بەربژێرەکانمان.

حەیدەر شەشۆ، رێکخەری پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزدی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “لە کەمپی ئاوارەکان ئاستەنگیان لە بەردەم ئێمە دروست کردووە و رێگە نادەن ئازادانە بانگەشەی خۆمان بکەین”.

بۆ نزیکەی 160 هەزار دەنگدەری شنگال 50 کەس لە پارتە جیاوازەکان کاندیدکراون و هەوڵدەدەن دەنگی هاونیشتمانیانی شنگالی بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بریارە رۆژا سێ شەمبوويێ پەرلەمانێ كوردستانێ كۆم بت

Lalish Duhok

داوی ده‌ڤه‌را ره‌خێ چه‌پێ یێ باژارێ مووسلێ هاته‌ رزگاركرن

Lalish Duhok

کەنەدا پشتەڤانیا خوە بۆ هەرێما کوردستانێ دوپات دکەت

Lalish Duhok