شبكة لالش الاعلامية

داوى بڕیار دەربارەی موچێ پۆلیسێن پاسەوانان

داوى بڕیار دەربارەی موچێ پۆلیسێن پاسەوانان

SNN:
وەزارەتی دارایی و ئابوری دوا بڕیار لەسەر موچەی پۆلیسی پاسەوانی و زیادكردنی بڕی موچەكانیان دەدات، پەرلەمانتارێكیش وردەكاریی بڕیارەكە بۆ SNN ئاشكرادەكات.

ئەمڕۆ 29ی 4ی 2018، لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەن خۆجێیەكان لەپەرلەمانی كوردستان، لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم كۆبۆوە.

قادر ڕەزگەیی، بڕیاردەری لیژنە پەرلەمانییەكە بە SNNی ڕاگەیاند: لەكۆبونەوەكەدا داوای زیادكردنی پارەمان بۆ پۆلیسی پاسەوانی كرد، بەڵام وەزارەتی دارایی وتیان بڕی 12 ملیار بۆ وەزارەتی ناوخۆ تەرخانكراوە، تەنها 2 ملیارو 600 ملیۆنی بۆ پاسەوانی دیاریكراوە، لەوەش زیاترمان پێناكرێت، چونكە كۆی موچەی موچەخۆران بڕی 725 ملیار دینارە، لەدۆخی ئێستاشدا ناتوانین پارەی وەزارەتی ناوخۆ زیاتر بكەین.

قادر ڕەزگەیی كە پەرلەمانتاری یەكێتیە وتیشی:” لەكۆبونەوەكەدا ڕەخنەمان لەو شێوازی دابەشكردنی پارەیە گرت كە بۆ وەزارەتی ناوخۆ تەرخانكراوەو داوامانكرد لەبری 2 ملیار بۆ پاسەوانی، 5 ملیار دینار زیاد بكرایە، چونكە 600 ملیۆنەكەش زیادەی ناوخۆیەو ماوەتەوە”.

ئاماژەی بەشێوازی دابەشكردنی پارەكەش كردو وتی:” بۆ پۆلیسی پاسەوانی سلێمانی لەسەر میلاكی بەرگری و فریاكەوتن 555 ملیۆن دینار تەرخانكراوە، پاسەوانانی تر 156 ملیۆن، لەهەولێرو دهۆكیش بۆ پۆلیسی پاسەوانی كە میلاكیان لەسەر زێرەڤانییە، ملیارێك و 554 ملیۆن دینار تەرخانكراوە، پاسەوانەكانی تریش 315 ملیۆن دیناریان بەركەوتووە”.

ڕاشیگەیاند: یاداشتێكمان ئاراستەی سەرۆكایەتی حكومەت كردو داوامانكرد موچەی پۆلیسی پاسەوانی هاوتا بكەن لەگەڵ موچەی هێزەكانی تری ناوخۆ، چونكە ڕێژەیەكی ئەوتۆ بۆ موچەكانیان زیاد نەكراوەو لە 100 هەزار دینار تێناپەڕێت، داواشمانكرد بەڵێنەكەیان بۆ چاككردنی موچەی پۆلیسی پاسەوانی جێبەجێ بكەن.

ئەو پەرلەمانتارە دوا وەڵامی وەزیری داراییشی لەوبارەیەوە ئاشكراكردو وتی: “وەزیری دارایی پێی ڕاگەیاندوین، هەر ئەوەم پێدەكرێت 12 ملیار دینارم بۆ وەزارەتی ناوخۆ تەرخانكردوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

78 ساڵ بسه‌ر دامه‌زراندنا كۆمارا كوردستان ده‌رباز دبن 

Lalish Duhok

كۆمیسیۆنا بلندا هه‌ڵبژارتنێن عێراقێ: ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانا هه‌ڵبژارتنێن جڤاتا پارێزگه‌هان ته‌مام بووينه‌

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی و کونسوڵی نوێی کۆریای باشوور کۆبوونەوە

Lalish Duhok