دچار سالێن بۆرى دا 67 كرێكارا ل هەولێرێ گیانێ خۆ ژدەست دايە
باسنيوز:
لە ماوەی چوار ساڵی ڕابرادودا 67 كرێكار لە شاری هەولێر گیانیان لەدەست داوە و ئەندامی تایبەتمەندی ناوەندی كرێكارانی حزبی شیوعی كوردستانیش رای دەگەیەنێت لە ماوەی سێ ساڵدا زیاتر لە بیست هەزار كرێكار دابین كراون.
كاوە عەبدوڵڵا، ئەندامی تایبەتمەندی ناوەندی كرێكارانی حزبی شیوعی كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “بەپێی ئەو ئامارانەی لای ئەوانە لە ساڵی 2014 دا 15 كرێكار، ساڵی 2015 – 18 كرێكار، ساڵی 2016 – 26 كرێكار و ساڵی 2017 – 8 كرێكار لە سنووری پاریزگای هەولێر گیانیان لەدەست داوە.
گوتیشی: “بە گوێرەی ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی كار و لیژنەی پشكنین لە ساڵی 2015 دا یازدە هەزار و 528 كرێكار، ساڵی 2016 چوار هەزار و 453 كرێكار و ساڵی 2017 چوار هەزار و 249 كرێكار بیمە كراون.
ئەو ئەندامەی تایبەتمەندی ناوەندی هۆكاری گیان لەدەستدانی كرێكاران بۆ ناهۆشیاری لە سەلامەتی كار و نەبوونی پێداویستییەكانی سەلامەتی دەگەڕێنێتەوە و رەخنەش لەخاوەنكارەكان دەگرێت بەوەی كە لەدابینكردنی پێداویستییەكانی کرێکاراندا كەمتەرخەمن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
