كچێن ئيرانێ خۆ دكه‌نه كوڕ و دچنه یاریگه‌هان
K24 – هه‌ولێر:
كچانی ئێران، به جلوبه‌رگی كوڕانه و زیادكردنی ریش و سمێل بۆخۆیان، توانیان ئاماده‌ی یارییه‌كی تۆپی پێ بن له‌و وڵاته، كه سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تییش ئاماده‌بی بووه.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك كچ، كه هانده‌ری یانه‌ی پرسپۆلیسن، به زیادكردنی ریش و سمێڵ چوونه‌ته ناو یاریگا، كه به گوێره‌ی یاساكانی ئێران، به‌شداریكردنی هانده‌ری ژن له یاریگاكان قه‌ده‌خه‌یه.
وێبسایتی بی بی سی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك هه‌وڵدراوه رێگه به ژنان بدرێت بچنه یاریگاكان، به‌ڵام به‌هۆی سووربوونی ئوسوڵگه‌راكان ناتوانراوه ئه‌و قه‌ده‌خه‌یه له‌سه‌ر ژنان هه‌ڵبگیرێت، كه له ساڵی 1979وه خراوه‌ته سه‌ریان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
