شبكة لالش الاعلامية

بڤى جۆرى ژ فشارا کارى خۆ رزگاربکە

بڤى جۆرى ژ فشارا کارى خۆ رزگاربکە
SNN:

زۆرێک کەس توشی ماندوێتی دەبن بەر لەتەواو بونی ماوەی کارکردن ئەمەش کاریگەری دەبێ لەسەر ئەدای کەسەکە و کارکردنی، بۆیە باشترە ھەندێ رێگا ھەیە بگیرێتە بەر بۆ پاراستن لەو دۆخە و رزگاربون لەفشاری کارکردن.
لێرەدا چەند رێگەیەک دەخەینەروو کەئارامیتان پێ دەبەخشێت:
١. واز لەبیرکردنەوە بھێنە لەکارەکەت و گرفتەکانی و ھەوڵ بدە ئارامی بەخۆت ببەخشیت لەماڵەوە.
٢. وەرزش بکە بەتایبەت بۆ درێژکردنی ماسولکەکان و رزگاربون لەماندوێتی کەکاریگەری ھەیە لەسەر ماسولکەکان و ئازارەکانی.
٣. حەمامێکی گەرم بکە بۆ رزگاربون لەماندوێتی و دڵەراوکێ، چونکە گەرمی ھاوکارە لەسوککردنی ئازاری ماسولکەکان و باشترکردنی سوڕی خوێن و کەمترکردنەوەی ئازاری خوێنبەرەکان و کەمترکردنەوەی ھەوکردنی ماسولکەکان.
٤. شێدارکردنی لەش کەدەبێ لەرێی ئاو خواردنەوەوە بێت
٥. بیرکردنەوە و تەئەمولکردنی شتەباشەکان لەگەڵ چاو داخستندا
٦. گوێگرتن لەموزیک: ئەمەش رزگارت دەکات لەدڵەراوکێ و ماندوێتی
٧. مەساژکردن باشترین رێگایە بۆ رزگاربون لەقەلەقی و دڵەراوکێ لەجیاتی زۆر دانیشتن لەسەر کورسی لەکاتی سەعاتەکانی کارکردندا
٨. چاو بنوقێنە و ھەناسەی قوڵ ھەڵمژە و بیر لەبیرۆکە خۆشەکان بکەرەوە
٩. خوێندنەوە ئەمەش باشترین رێگایە بۆ رزگاربون لەنیگەرانی و قەلەقی
١٠. باش بخەوە بۆ چەندین سەعات بۆ بەدەستھێنانەوەی ووزە و چالاکیت، باشترە بەر لەخەوتن مۆبایلەکەت دووربخەیتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب ناڤ و دەنگترین شەق د دیرۆکێ دا

Lalish Duhok

چار رێنمایی بۆ ده‌ربازبوونا دژوارترين قۆناغێن ژيانێ 

Lalish Duhok

جووهى ژئه‌رەبان تەمەن درێژترن

Lalish Duhok