هواوی نووترین مۆبایل خسته بازارى
وشه:
هواوی كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ته‌كنه‌لۆجی ناوازه، بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2018 نوێترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌كانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “gadgets” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای هواوی ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای هواوی بۆ ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی دروست كرد به‌ناوی “Y6” ه‌وه، ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه به شێوازێكی زۆر جوان دیزاین كراوه و هێز و خێرایییه‌كی زۆری هه‌یه كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئه‌م جۆره مۆبایله.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه پاترییه‌كی 3000 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 430، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی پێنج مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 13 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 5.70 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 720 به 1440 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی له 16 گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 256 گێگابایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.0 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 270 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
