عه‌بادى: پێتڤيه لايه‌ن رێزێ ل ئه‌نجامێن هه‌لبژارتنان بگرن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، رايگه‌ياند، پێويسته لايه‌نه سياسييه‌كان رێز له ئه‌نجامى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بگرن و پێويسته حكومه‌تێكى به‌هێز پێكبهێنرێت.
ئه‌مڕۆ عه‌بادى، كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و له‌و ميانه‌يه‌دا گوتى: “حكومه‌ت توانى به‌رپرسيارێتى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به ئه‌مانه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌به‌رێت”.
داواشى له لايه‌نه سياسييه‌كان كرد، “رێز له ئه‌نجامى پرۆسه‌كه بگرن، كه له لايه‌ن كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه راده‌گه‌يه‌نرێت”.
عه‌بادى دووپاتيشيكرده‌وه، ” له پرسى پێكهێنانى حكومه‌تدا پێويسته به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بخرێته سه‌رووى هه‌موو شتێكه‌وه “.
ئاماده‌يشى ده‌ربڕى بۆ “پێكهێنانى حكومه‌تێكى به‌هێزى نيشتيمانى خاڵى له گه‌نده‌ڵى و پشكپشكێنه و ئه‌جێنداى ده‌ره‌كى”.
هه‌روه‌ها گوتى: “له ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا، حكومه‌ته‌كه‌ى سه‌ركه‌وتوو بووه له تێكشكاندنى داعش و ره‌واندنه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دابه‌شكردنى وڵات و هه‌ڵسانه‌وه‌ى عێراق له گۆڕه‌پانى سياسى ناوچه‌كه و جيهاندا”.
سه‌رچاوه: غه‌دپرێس
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
