پیڤازێ بخۆ دێ دلخۆش بی
K24 – هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی له باره‌ی ئه‌و خۆراكانه ئه‌نجامدراوه كه به‌خواردنییان مرۆڤ دڵخۆش ده‌بی و به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ش، پیاز له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه.
توێژینه‌وه‌كه دووپاتیكردووه‌ته‌وه، پیاز یه‌كه‌مه بۆ دڵخۆشبوون، دواتریش گێزه‌ر، پاقله، مۆز و په‌تاته دێن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی “ده‌یلی ئێكسپرێس” توێژنه‌وه له‌سه‌ر 100 جۆر خواردن و میوه‌ی جیاواز كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كامه خواردن و خۆراكی هه‌رزانه، زۆرترین دڵخۆشی ده‌داته مرۆڤ.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌فسانه‌ی “شۆكۆلاته نهێنی دڵخۆشییه” تێكشكاوه و ئێستا نهێنییه‌كه پیازه.
توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی نوێش ده‌ریخستووه، پێكهاته‌یه‌كی سرووشتی له‌ناو پیازدا هه‌یه، ئێسك به‌هێزتر ده‌كات و له كلۆر بوون و داخوران ده‌یپارێزێت.
توێژه‌ران له زانكۆی بێرن رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و پێكهاته‌یه سه‌لماندوویه‌تی ئێسك له زیانه‌كان ده‌پارێزێت، ئه‌وه‌ش پێشتر له‌سه‌ر مشك تاقیكراوه‌ته‌وه.
توێژه‌ران ئامۆژگاری ژنانی به ته‌مه‌ن ده‌كه‌ن، پیاز زیاتر بخۆن، چونكه پارێزگاری له ئێسكیان ده‌كات و ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتن و شكانی ئێسكیشیان له هی پیاواز زیاتره.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
