شبكة لالش الاعلامية

پیڤازێ بۆ درێژکرنا پرچێ بکاربينە

پیڤازێ بۆ درێژکرنا پرچێ بکاربينە

خەندان لایف-

پیاز، یەکێکە لەو خۆراکانەی لەگەڵ بەشێکی زۆری خواردنەکانمان بەکاریدەهێنن، چونکە تام و بۆنێکی خۆش دەبەخشێت بە خواردنەکانمان و سوودێکی زۆریشی هەیە لەڕووی تەندروستیەوە، بەڵام جگە لەهەموو ئەوانە پیاز باشترین پێکهاتەیە بۆ قژ لەڕووی تەندروستی و زوو درێژبوونەوە و بەهێزبوونیەوە.

دەتوانیت پیاز لەگەڵ هەندێک پێکهاتەی تر تێکەڵبکەیت و وەک ماسکێک یان ئاوێتەیەک بەکاریبهێنیت.

1-دوو پیاز بکوڵێنە و دواتر ئاوەکەی جیابکەرەوە و پاش ساردبوونەوە دوو کەوچک هەنگوینی تێبکە و بیدە لە سەرجەم بەشەکانی قژت بۆ ماوەی 4 کاتژمێر و پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ و هەفتانە لایەنی کەم یەکجار بەکاریبهێنە.

2-سێ کەوچک ئاوی پیاز یان دەتوانین بڵێین شەربەتی پیاز و کەوچکێکی گەورە زەیتی گوێزی هیندی و کەوچکێکی گەورە زەیتی زەیتون تێکەڵ بکە، پاشان بیدە لە بێخی سەرت بۆ ماوەی 3 کاتژمێر و دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ و هەفتانە سێجار ئەم ئاوێتەیە بەکاربهێنە.

3-دەکرێت پیاز خودی خۆی بەتەنها بکەیت بە شەربەت و بیدەیت لە سەرجەم بەشەکانی قژت بۆ ماوەی سێ کاتژمێر و دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ و لەهەفتەیەکدا دووجار بەکاریبهێنە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ناسا: هه‌ساره‌كا مه‌زن دێ ل به‌ر ئه‌ردی را بۆریت

Lalish Duhok

ئەو نەخۆشیا بێی نیشان دمینیت ھەتا گولچیسکان ژ کاردئێخیت

Lalish Duhok

چار رێ بۆ کێمکرنا خەرجیێن رۆژانە

Lalish Duhok