شبكة لالش الاعلامية

کاروانه‌كى سەربازیێ ئەمریکا گەهشتە حەسەکه‌

کاروانه‌كى سەربازیێ ئەمریکا گەهشتە حەسەکه‌
باسنيوز:
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا عەرەبییەکانی عێراق و سووریا، دوێنێ چوارشەممە کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا بە کەلوپەل و ئەتۆمبێل و چەکوچۆڵی قورسی سەربازییەوە لە خاکی عێراقەوە چوونەنە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان و لەوێ جێگیر بوون.

لە حاڵێکدا پێشتر بەرپرسانی باڵای ئەمریکا باسی کشانەوەی هێزەکانیان لە خاکی سووریایان دەکرد، بەڵام ئێستا لە ڕۆژئاوای کوردستان، هێزەکانیان زیاتر دەکەن و 15یەمین بنکەی سەربازی لە پارێزگای حەسەکە کردەوە.

لەمبارەوە پێگەی هەواڵی (مراسلوون)ی عێراق بڵاوی کردووەتەوە دوێنێ چوارشەممە 2018/5/16 کاروانێکی زۆری سەربازیی سوپای ئەمریکا کە چەکوچۆڵی قورس و ئۆتۆمبێلی سەربازییان پێیە لە خاکی عێراقەوە چوونەتە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان و لە ناوچەی “گردبیدر” (تل بیدر) جێگیر بوون.

بەپێی هەمان سەرچاوە هەتای ئێستا زانیاریی ورد لەبەردەستدا نییە کە ئایا ئەو کەلوپەلە سەربازییە بۆ پشتیوانیی هێزەکانی “سووریای دیموکراتیک”ە یان هەر بۆ بەهێز و زیادکردنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ڕووباری فۆرات.

هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەی “گرد بیدر” جێگیرن کە تێیدا شوێنی نیشتنەوەی کۆپتەرە سەربازییەکان و ناوەندی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی ساز کراوە و ئێستا لەناو خاکی سووریا ئەمریکا 15 بنکەی سەربازیی هەیە کە باس لەوە دەکرێت دوێنێ لە ناوچەی دەیرەلزوور 15یەمین بنکەی خۆی کردووەتەوە.

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا جیا لە ئەمریکا هاوکات فەرەنساش هێزەکانی خۆی لەناو خاکی سووریا و بەتایبەت لە هەندێ ناوچەی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک زیاد کردووە.

ئەمە لە حاڵێک دایە محەمەد ئەبوو عادڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازیی “مەنبج” ڕای گەیاندبوو کە هیچ هێزێکی فەرەنسی لەو شارە و لە نزیک سنوورەکانی تورکیا جێگیر نەکراون، بەڵام ئەگەر زۆرە لە داهاتوو هێزی فەرەنسی لەو ناوچەیە جێگیر بکرێن.

پاش داگیرکردنی شاری عەفرین لەلایەن تورکیاوە، ئەمریکا و فەرەنسا بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ە بەتایبەت لایەنە کوردییەکان هێزەکانی خۆیان لە ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر کردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانی دێ سەره‌دانا بەغدا كت

Lalish Duhok

عەبادی سێ کاندید بۆ پۆستێ وەزارەتا بەرگريێ رەوانەی پەرلەمانى دكت

Lalish Duhok

ب سەدان چەکدارێن داعشێ ڤەدگەرنە وەلاتێن خوە

Lalish Duhok