شبكة لالش الاعلامية

تەندروستیا ھەولێرێ وه‌لاتیان ژ نەبوونا نەخۆشیا ئیبۆلايێ دلنیا دکت

تەندروستیا ھەولێرێ وه‌لاتیان ژ نەبوونا نەخۆشیا ئیبۆلايێ دلنیا دکت
باسنيوز

بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ھەولێر، لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئیبۆلا لە پارێزگاکە، ڕوونکردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/5/2018، سامان بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ھەولێر لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند: “وەڵامی وەزارەتی تەندروستیی عێراقیمان بەدەست گەیشت و پێیان ڕاگەیاندین، کە ھیچ حاڵەتێکی نەخۆشیی ئیۆلا نییە، ھەر چەندە ئێمەش دڵنیا بووین کە ئەو نەخۆشییە نییە”.

بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ھەولێر سەبارەت بە دەنگۆکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بەوە دا: “پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو ئەو ستافەی کاریان کردووە، بە سوپاسەوە خۆیشیان پاراستووە، بەڵام بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بووە ھۆی دروستبوونی فۆبیایەک، کە چەندین پەیوەندیمان لەو بارەیەوە پێوە کراوە”.

دەشڵێت: “لە مێژووی عێراقدا نەخۆشیی ئیبۆلا تۆمار نەکراوە، ئێستا لە وڵاتانی دراوسێش نییە، سەرچاوەی ئەو نەخۆشییەش ڤایرۆسێکە لە ئاژەڵانەوە دەگوازرێتەوە”.

سامان بەرزنجی ھاووڵاتییانیش دڵنیا دەکاتەوە لەوەی کە تووشی دڵەڕاوکێ نەبن و باسی لەوە کرد، کە ھیچ نەخۆشییەکی گوێزراوەی مەترسیدار لە ھەرێمی کوردستان سەریھەڵنەداوە، بە تایبەت لە پارێزگای ھەولێر.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانی ده‌ست ژكار ڤه‌كێشانا وه‌زیرێن گۆڕانێ په‌سه‌ند كر

Lalish Duhok

ھەولێر.. 3 برا پێکڤە ھاتن کوشتن

Lalish Duhok

سەرۆکێ حکومەتێ و بالیۆزێ بریتانیا کێشەیێن هەرێمێ و ئیراقێ گۆتوبێژ کرن

Lalish Duhok