ئێدى ته‌نها سلاڤه‌كێ ل كاميرا مۆبايلا خۆ بكه دا سێلفيه‌كى بگرت
K24- هه‌ولێر
رۆژانه به‌شێك له‌خه‌ڵكى له‌سه‌رتاسه‌رى جيهاندا، خه‌ريكى گرتنى وێنه‌ى سێڵفى خۆيانن و چێژ لهساتهخۆشهكانى ژيانيان و سروشت وه‌رگرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه زۆرجار له‌كاتى گرتنى وێنه‌ى سێڵفيدا بهشيك له‌به‌كارهێنه‌رانى مۆبايل ده‌ستيان ده‌له‌رزێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات وێنه‌يه‌كى جوان نه‌دات به‌ده‌سته‌وه، بۆيه ناچار ده‌بيت چه‌ند جارێك وێنه بگريت تا وێنه‌يه‌كى جوان تۆمار ده‌كه‌يت.
له‌رێگه‌ى ئه‌پى Snapi چاره‌سه‌رى ئه‌م گرفته كراوه، به‌جۆرێك له‌رێگه‌ى ئه‌م ئه‌په‌وه، ده‌توانيت به‌بێ به‌كارهێنانى هيچ دوگمهيهكى مۆبايله‌كه‌ت، وێنه‌ى سێڵفى بگريت وه‌ك ئه‌وه‌ى كه خۆت ده‌ته‌وێت.
ئه‌م ئه‌په له پلاى ىستۆر ده‌ستده‌كه‌وێت، ده‌توانى له‌م به‌سته‌رى خواره‌وش دايبهزێنيت.
به‌سته‌رى ئه‌په‌كه: Snapi
دواى كردنه‌وه‌ى ئه‌په‌كه، ته‌نها ئه‌وه له‌سه‌ر تۆيه، مۆبايله‌كه‌ت به‌رامبه‌ر خۆت رابگريت و پاشان ده‌ستت به‌شێوازى سڵاوكردن(واتا به‌شێوه‌ى كراوه) له‌به‌رامبه‌ر كاميراكهت رابگريت و دواتر دايبخهيت و بيكهيتهوه، ئيتر ئه‌م به‌رنامه‌يه خۆى فه‌رمانى گرتنى وێنه‌كه‌ى پێده‌درێت و كرداره‌كه‌ت بۆ ئه‌نجام ده‌دات.
بۆ زياتر زانيارى له‌باره‌ى چۆنييه‌تى به‌كارهێنانى ده‌توانى سه‌يرى ئه‌م گرته ڤيديۆيه‌ى خواره‌وه بكه‌يت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
