شبكة لالش الاعلامية

پۆلیسێن بەلجیكا زارۆكه‌كى كورد كوشت 

پۆلیسێن بەلجیكا زارۆكه‌كى كورد كوشت 
رووداو – رانیە

باوكی مەودا رێگایەكی پڕ لە ناخۆشیی بڕی لەپێناوی دابینكردنی ئایندەیەكی باش بۆ منداڵەكانی لە ئەوروپا، بەڵام كچە بچووكەكەی لەوێ بەدەستی پۆلیس كوژرا.

شەوی 16/5/2018 پۆلیسی بەلجیكا تەقەی لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری ڤان كرد، یەكێك لە سەرنشینەكانی ئۆتۆمبێلەكە بەناوی مەودا شەمدین عەلی، تەمەن دوو ساڵ و نیو كە منداڵی خێزانێكی كۆچبەری كوردە، گوللەیەكی بەركەوت و كوژرا.

خێزانی شەمدین عەلی، ساڵی 2013 وەكو زۆر خێزانی دیكەی كورد، ملی رێی ئەوروپا دەگرن و دوای زەحمەتییەكی زۆر دەگەنە ئەڵمانیا، لەوێ منداڵێكی دیكەیان دەبێت و ناوی دەنێن (مەودا).

عەلی ئەحمەد كە باوکی شەمدینە و لە قەزای رانیە نیشتەجێیە، بە (رووداو)ی گوت: “شەش ساڵ لەمەوبەر ژنم بۆ كوڕەكەم هێنا، خودا زوو كوڕێكی پێبەخشین. شەمدین پێشمەرگەی یەكەی 70 بوو، باری ئابووریی زۆر خراپ بوو، خۆم كرێی خانووم بۆ دەدا، بۆیە كە داوای كرد بچێتە ئەوروپا، خۆم خەرجیی سەفەرەكەیم دا”.

وەك باوكی باسی كرد، شەمدین دوای بڕینی رێگەی قاچاخ لە ئەڵمانیا گیرسایەوە، لەوێ‌ خودا منداڵێكی كچی پێبەخشین و ناویان لێنا مەودا.

ئازاد عەلی كە مامی مەودایە، بە (رووداو)ی گوت :”لەگەڵ كۆچی بە لێشاوی خەڵكی كوردستان لە 2013 ، شەمدینی براشم سەفەری كرد، شەش مانگ لەبەریتانیا بوون، بەڵام لەبەر ئەوەی مەودای كچیان لە ئەڵمانیا لە دایك ببوو، دیپۆرتكرانەوە بۆ ئەڵمانیا و ساڵ و نیوێك زیاتر لە ئەڵمانیا مانەوە، دووبارە هەوڵیان دا بچنەوە بەریتانیا، ئەوان ویستبوویان لە ئەڵمانیاوە بەنێو خاكی بەلجیكادا بچنە فەرەنسا و لەوێشەوە بچنەوە بەریتانیا، بەڵام كە گەیشتوونەتە نێو خاكی بەلجیكا پۆلیس تەقەی لێكردوون، ئێمە هۆكاری تەقەكردنەكە نازانین، ئۆتۆمبێلەكە ژمارەیەك كۆچبەری تێدا بووە و تەنیا مەودا بەركەوتووە”.

گوتیشی: “پۆلیسی بەلجیكا هەر بە كوشتنی مەودا نەوەستابوون، بەڵكو باوك و دایك و برای مەوداشیان بۆ ماوەی سێ‌ كاژێر بەند كردبوو”.

هەر دوای رووداوەكە، دایكی مەودا تەلەفۆن بۆ خەزووری دەكات و لە رووداوەكە ئاگاداریان دەكاتەوە. عەلی ئەحمەدی باپیری مەودا دەڵێت: “بووكەكەم تەلەفۆنی بۆ كردم و گوتی پۆلیس تەقەی لێكردووین، مەودا كوژراوە، لەبەر گریان نەیتوانی قسە بكات”.

سەبارەت بە هێنانەوەی تەرمی مەودا، عەلی ئەحمەد گوتی: “نامەوێت بهێنینەوە كوردستان و خەڵك و حكومەت بەهێنانەوەی تەرمەكە ماندوو ببن، بڕیارمان داوە هەر لە بەلجیكا بینێژین یان بیبەنەوە بۆ ئەڵمانیا، چونكە لەوێ‌ لەدایك بووە”.

رێكخراوەكانی تایبەت بە كۆچبەران بەنیازن بەدواداچوون بۆ كەیسی مەودا بكەن و ئەگەر بزانن هەڵەی پۆلیسی تێدایە ئەوە هەڵوێستیان دەبێ‌.

سەردار عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان گوتی: “لەبەر ئەوەی رووداوەكە تازەیە، هەرچەند زانیاری تەواومان نییە لەسەری، بەڵام ئەوە روونە كە رەوشی پەنابەران لە وڵاتانی ئەوروپا زۆر خراپە و مامەڵەی نامرۆڤانەیان لەگەڵ دەكرێ‌، بە تایبەتی لە كاتی رەتكردنەوەی كەیسەكانیان”.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی لەلای كۆمەڵەكەی سەردارە، لە ساڵی 2011 تاوەكو 2013 نزیكەی 15 هەزار كەس لە دەرەوە گەڕاونەتەوە كوردستان. لەبارەی قوربانیانی رێگەی كۆچ، سەردار گوتی: “لە ساڵی 2011 تاوەكو كۆتایی ساڵی رابردوو 65 كۆچبەری كورد لە رێگەی كۆچ بێسەروشوێن بوون”.

هەروەها گوتی “دۆسیەی پێنج كۆچبەرمان لایە كە دوای ئەوەی دیپۆرت كراونەتەوە، خۆیان كوشتووە، هەروەها هەندێك لە كۆچبەرە دیپۆرتكراوەكان تووشی نەخۆشیی دەروونی بوون”.

ئاری جەلال، سەرۆكی لقی كوردستانی فیدراسیۆنی سەرانسەریی پەنابەرانی عێراق لەبارەی ئەو كەیسە بە (رووداو)ی گوت: “زانیاریمان هەیە پۆلیس تەقەی لە دوو ئۆتۆمبێل كردووە، ئەو ئۆتۆمبێلەی كە مەودای تێدابووە بەركەوتووە و ئەو منداڵەی تێدا كوژراوە، ئێستا چالاكڤانان لە هەوڵدان زنجیرەیەك خۆپیشاندان بكەن بۆ پرۆتستۆكردنی ئەو كارەی پۆلیسی بەلجیكا”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پلانه‌كا ئەمریکا و بریتانیا دەربارەی کەرکووکێ ئاشکه‌را دبت 

Lalish Duhok

ئه‌نجوومه‌نێ ئاسایشا هه‌رێما كوردستانێ ده‌سته‌سه‌ركرنا دوو گرۆپێن تیرۆرستی سه‌ر ب داعش ل هه‌ولێرێ راگه‌هاند 

Lalish Duhok

شانده‌كى بلندێ حکومەتا عێراقێ گەهشتە ھەولێرێ

Lalish Duhok