شبكة لالش الاعلامية

لژنا بلندا به‌رنگاربوونا كۆرۆنايێ دێ بريارێن نوو ده‌ت 

لژنا بلندا به‌رنگاربوونا كۆرۆنايێ دێ بريارێن نوو ده‌ت 

وشه‌:

وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، سبەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، كۆ دەبێتەوە و كۆمەڵێك بڕیاری نوێ‌ دەردەكات.

ئەمڕۆ دووشەم سێی كانوونی دووەم، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ژمارەی تووشبووانی رۆژانەی كۆرۆنا بەرەو دابەزین دەچێت، بەڵام ناتوانین بڵێین كۆرۆنا كۆتایی هاتووە و پێشبینی شەپۆلی نوێی كۆرۆنا دەكرێ.

وەزیری تەندروستی گوتی، سەرهەڵدانی گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا ئۆمیكرۆن پێشبینیكراوە، چاودێری دۆخەكە دەكەین تا ئەوەی ئەگەر حاڵەتێك هەبێت ئاشكرای بكەین، تا ئێستەیش هیچ حاڵەتێك نەبووە.

باسی لەوەش كرد، پێشتر هەندێك بڕیار لە لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دران، بەڵام وادەی بڕیارەكان كۆتاییان هاتووە، سبەینێ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆ دەبێتەوە و تێیدا پێشنیازەكان دەخرێنەڕوو بۆ دەركردنی بڕیار و ڕێنوێنیی تر.

“لە پێوەندیداین لەگەڵ تەندروستیی جیهانی، بۆ ئەوەی هەر حاڵەتێكی ئۆمیكرۆن هەبێت ئاشكرای بكەین و ڕێكارەكان چی پێویست بێت بیكەین”، وەزیری تەندروستی وای گوت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رێڤه‌به‌ريا كاروبارێن شه‌هیدان: ل سنورێ شنگال 616 پێشمەرگە شەهیدبوون

Lalish Duhok

هێشتا ئاماده‌كاری بۆ دانا مووچێ هه‌یڤا تیرمه‌هێ نه‌هاتینه‌ كرن

Lalish Duhok

توێژەره‌كێ سیاسی: هەموو سەره‌دانه‌كا بارزانی وەکوو سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ بۆ کوردان سەرکەفتنە

Lalish Duhok