ژمارەیەكا كۆچبەرێن عێراقی دئێنه دیپۆرت كرن
ئاوێنه
حكومەتی پاپانیوگینیا بڕیاری كۆتایی لەسەر دیپۆرتكردنەوەی 60 پەناخوازی ئەو وڵاتە داوە كەلەناویاندا ژمارەیەك كۆچبەری عێراقی هەیە.
ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەكانی ماڵپەری ئاژانسی فەرمی رادیۆ نیوزلاند، هەرچەندە زۆربەی ئەو كۆچبەرانە بەڕەگەز ئێرانین، بەڵام بەشێكیشیان خەڵكی وڵاتانی عێراق و پاكستان و نیپاڵ و سۆماڵ و چەند وڵاتێكی ترن.
بەرپرسێكی باڵای كۆچی حكومەتی پاپانیوگینیا رایگەیاند”ئەو كۆچبەرانە نەیانتوانیوە بیسەلمێنن كە پەنابەرن و بەوەش كەیسەكانیان رەتكراوەتەوە، بۆیە هیچ بنەمایەكی یاسایی بۆ مانەوەیان لەو وڵاتە نییە.
هاوكات، ئەو بەرپرسە داوای لەو كۆچبەرانە كرد كە گەڕانەوەی خۆبەخشانە بۆ وڵاتەكانیان هەڵبژێن.
كۆچبەران و پەنابەرانی دورگەی مانوسی پاپانیوگینیا و ناورۆ ئەو كەسانەن كە پێشتر ویستویانە بەقاچاخ و لەڕێگەی دەریاوە خۆیان بگەیەننە ئوسترالیا، بەڵام لەلایەن هێزە دەریاییەكانی ئوسترالیاوە دەستگیركراون و ڕەوانەی كەمپەكانی ئەو دو وڵاتە دورگەییە كراون. بەوەش، هەرگیز رێگەیان پێنادرێت داوای مافی پەنابەرێتی لەئوسترالیا بكەن.
خراپی بارودۆخی ئەو كۆچبەرانەش لەو دو دورگەیە بۆتە جێگەی نیگەرانی رێكخراوەكانی داكۆكیكار لەمافی پەنابەران و بەندكردنیان لەو دو دورگەیە بەپێشێلكارییەكی ئاشكرای مافی مرۆڤی دەزانن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
