75 ملیۆن دینار ب نۆژداران دئێنه دان
SNN:
بانكی ڕافیده‌ینی عیراق به‌سێ بڕی جیاواز قه‌رزی درێژخایه‌ن بهپزیشكان ده‌دات، لهڕاگهیهنراوێكیشدا ئاشكراكراوه، قه‌رزه‌كه له 25 ملیۆن دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات تا 75 ملیۆن دینار.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی بانكی ڕافیده‌ین، ئه‌و قه‌رزه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ده‌درێت بهپزیشكانی عیراق، پزیشكانی ددان و ڤێتێرنه‌ری و ده‌رمانسازیش ده‌گرێته‌وه، به‌بێئه‌وه‌ی ئاماژه بهپزیشكانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوهتهوه، قه‌رزه‌كه به‌سێ بڕی جیاواز‌و له‌سه‌ر خواستی قه‌رزوه‌رگر ده‌درێت كه له بڕی 25 ملیۆن دینار تا 40 ملیۆن دینار ته‌نها گره‌نتی موچه‌و دوو كه‌فیلی موچه‌خۆری ده‌وێت، به‌ڵام وه‌رگرتنی 40 ملیۆن بۆ 60 ملیۆن دینار‌و دواتر بۆ 75 ملیۆن دینار، پێویستی بهڕههنی خانوبه‌ره هه‌یه.
بانكی ڕافیده‌ین یه‌كێكه له‌و بانكانه‌ی كه به‌هاوبه‌شی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق و كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و چه‌ندینجۆر قه‌رزی بۆ هاوڵاتیان و موچه‌خۆرانی عیراق هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لقی له‌پارێزگاكانی هه‌رێم نییه، هیچ كام لهقهرزو پێشینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
