کۆمسیۆن راستیا پرۆسا هەلبژارتنان ئاشکهرا دکت
باسنيوز:
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردەنەکانی عێراق ”راستییەکان“ی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکات.
لە بەیاننامەیەکدا، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە (باسنیوز)، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە نۆ خاڵ، چەند زانیارییەک لەبارەی پرۆسەکەوە ئاشکرا دەکات.
راستییەکانی پرۆسەکە، هەروەک کۆمسیۆن رایگەیاندووە:
– ئامێر و کەلوپەلە ئەلیکترۆنییەکانی دەنگدان بەپێی ئاسای کۆمسیۆن کڕاون و کۆمسیۆنیش ئامادەیە بەڵگەکانی ئەو کەلوپەلانە ئاشکرا بکات.
– داتاکانی بنکەکانی دەنگدان بەشێوەیەکی نادیار (مشفر) لەگەڵ راپۆرتێک لەبارەی سەلامەتیی گوێزەرەوەی داتاکان، گەیەندراونەتە کۆمسیۆن.
– داتاکان جگە لە گواستنەوە بە سێرڤەر، بە فلاش میمۆریش گواستراونەتەوە و هەردوو داتا گوازراوەکەش بەراورد کراون و یەکانگیر بوون جگە لە پارێزگای کەرکووک، کە بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی چەند بنکەیەک لەلایەن لایەنگرانی حزبەکان، فلاش میمۆرییەکان نەگەڕێندراونەتەوە کۆمسیۆن.
– راپۆرتی کاغەزیی بنکەکانی دەنگدان لە وێستگەکاندا چاپ کراون و وێنەیەکی وەرەقەکای دەنگدانیش لەسەر هارد دیسک دانراوە و دراوەتە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان.
– وێستگەکنی دەنگدان لە دەرەوە و ناو کەمپەکان رێژەی %2ـی وێستگە گشتییەکانی دەنگدانیان پێکهێنا و بەشێکیان بەهۆی بوونی سکاڵای سوور، رەت کرانەوە.
– هەموو ئەو رێکارانەی سەرەوە بە ئاگاداریی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن ئەنجام دراون.
– هیچ کەس و لایەنێک توانای چوونە ناو سێرڤەری دەنگدانی ئەلیکترۆنی نەبووە.
– کۆمسیۆن ئاماەیە هاوکاریی لێژنە حکوومی، دادوەری یان پەرلەمانییەکان بکات بۆ خستنەڕووی داتاکان و هۆشدارییش دەداتە ئەو لایەنانەی باس لە لایەنداریی کۆمسیۆن بۆ هەندێک لایەن دەکات، ”مافی ئەوەمان هەیە رووبەڕووی دادگایان بکەینەوە“.
– هەموو ئەو کەس و لایەنانەی ناڕەزاییان لە ئەنجامەکان هەیە، دەتوانن بە گرتنەبەری روێشوێنە یاساییەکان، تا رۆژی 31/5/2018 لە دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن سکاڵای یاسایی تۆمار بکەن.
رۆژی شەممە 12/5/2018 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.
دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، بەشێک لە لایەنە عێراقی و کوردستانییەکان رایانگەیاند، کە ساختەکاری لە هەڵبژاردن و پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەتایبەت لە پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکووک و ئەنبار کراوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
