شبكة لالش الاعلامية

جيهانه‌كا ڤه‌شارتى هاته‌ ديتن 

جيهانه‌كا ڤه‌شارتى هاته‌ ديتن 

K24 – هه‌ولێر:

زانايان له‌ ئه‌نجامى به‌رده‌وامى پرۆسه‌ى گه‌ڕان و پشكنيندا، جيهانێكى شاراوه‌يان له‌ ژێر به‌سته‌ڵه‌كه‌كانى جه‌مسه‌رى باشوورى گۆى زه‌وى دۆزييه‌وه‌.

زانايان، ژماره‌يه‌ك چه‌م و دۆڵ و زنجيره‌يه‌ك شاخى به‌رزيان دۆزيوه‌ته‌وه‌، كه‌ قه‌باره‌ و به‌رزييان ده‌گاته‌ ئاستى چياكانى (بن نيڤيس)، كه‌ به‌رزترين لوتكه‌ى چياى دوورگه‌كانى به‌ريتانيان.

تيمى لێكۆڵه‌رانى زانكۆى (Northumbria)، له‌ چوارچێوه‌ى پرۆژه‌كانى (ئاژانسى بۆشايگه‌رى ئه‌وروپى – PolarGAP) به‌ به‌كارهێنانى ئامێرى رادار بۆ بڕينى سهۆڵبه‌ندان و ئاشكراكردنى چه‌م و دۆڵه‌كان كه‌ سێ زنجيره‌ شاخى فراوان له‌ يه‌كدى جياده‌كه‌نه‌وه‌، توانيان ئه‌و ناوچه‌يه‌ بدۆزنه‌وه.

ئه‌و زانايانه‌ ده‌ڵێن، ناوچه‌كه‌‌ هاوشێوه‌ى جيهانێكى شاراوه‌يه‌ و يه‌كه‌مجاره‌ مرۆڤايه‌تى له‌ باره‌يه‌وه‌ زانيارى ده‌ستده‌كه‌وێت.

دكتۆر (كيت وينته‌ر) سه‌رپه‌رشتيارى توێژينه‌وه‌كه‌ رايگه‌ياند، تا ئێستا له‌ رێگه‌ى مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ وێنه‌ى ئه‌وتۆى جه‌مسه‌رى باشوور ده‌ستبكه‌ون، كه‌ راستييه‌كانى ئه‌و جه‌مسه‌ره‌ بخه‌نه‌ڕوو.

گوتيشى: “تا ئێستا كه‌س نه‌يزانيوه‌ به‌ وردى له‌ جه‌مسه‌رى باشوورى گۆى زه‌وى چى هه‌يه‌”.

روونيشيكرده‌وه‌، “ئێستا ده‌ركه‌وتووه‌ سێ دۆڵى به‌سته‌ڵه‌كى زنجيره‌ شاخه‌كان له‌يه‌ك جياده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌رزى لوتكه‌ى شاخه‌كانيش (2500 مه‌تره‌) له‌ ئاستى رووى ده‌رياوه‌”.

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد، “درێژى هه‌ر دۆڵ و چه‌مێكى به‌سته‌ڵه‌كى زياتر له‌ (350) كيلۆمه‌تره‌ و پانييه‌كه‌يان (35) كيلۆمه‌تره‌ و هاوشێوه‌ى رێگه‌يه‌كى خێراى به‌سته‌ڵه‌كين”.

سه‌رچاوه‌: ده‌يلى مێل، RT

ئ.ر

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بتريا رێژه‌يا جوودابوونێ ل ڤێ پارێزگه‌ها عێراقێ هاتيه‌ تۆماركرن

Lalish Duhok

جوانترین کچا جیھانێ نۆكه‌ 15 سالە

Lalish Duhok

پشتى مرنێ ب 55 رۆژا،زارۆك بوو!

Lalish Duhok