شبكة لالش الاعلامية

زانا پێنج مەیموونكێن وه‌كى ئێك دروست دکن

زانا پێنج مەیموونكێن وه‌كى ئێك دروست دکن

K24 – هه‌ولێر:

زانایانی چین، پێنج مەیموون بە شێوازی لەبەرگرتنەوە “Cloning” دروست دەکەن و بە مەبەست چەند نەخۆشییەکی بۆ ماوەییان تێدا دەچێنن.

ئەو مەیموونانە تەنها بۆ تاقیگەی پزیشکی دروستکراون و هەر پێنجیان لە جیناتی مەیموونێک دروستکراون.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیل، مەیموونەکان دووچاری نەخۆشییەکانی دڵەڕاوکێ، خەمۆکیی و لەبیرچوونەوە کراون.

پەیمانگای نیورۆساینس کە سەر بە ئەکادیمیای زانستی شانگهاین لە وڵاتی چین، هەستاوە بەو کارە و جینی ئەو مەیموونانەیان گۆڕیووە، بەڵام ئەم جۆرە تاقیکردنەوانە مەترسی لەسەر داهاتووی مرۆڤ دروست دەکەن و ئەگەر هەیە لەبەرگرتنەوە بۆ مرۆڤیش بکرێت، بەڵام تاکو ئێستا هیچ دامەزراوەیەکی زانستی بەو کارە هەڵنەستاوە، ئەنجامدانیشی مەحاڵ نییە.

لە ساڵی 1996 ەوە، چین پەرە بەم پرۆسەیە، کە بەناوی Somatic Cell Nuclear Transfer SCNT ناسراوە، دەدات و د. هونگ چون چانگ لەبارەی هۆکاری ئەو تاقیکردنەوەیە دەڵێت: “دەکرێت لە رێگای ئەم تاقیکردنەوەیە نەخۆشیگەلێکی سەختی وەک شەکرە، شێرپەنجە، تێکچوونی خەو و چەند نەخۆشییەکی مێشک چارەسەر بکرێن”.

لەبەرگرتنەوە، پێویستی بە چەند پرۆسەیەکە کە تیایدا جینی ئاژەڵ و رووەک کۆپی دەکرێت و دواتر لە رێگای دی ئێن ئەی، زیندەورێکی هاوشێوە دروست دەکرێت و سێ جۆری هەیە، Gene cloning, reproductive cloning and therapeutic cloning

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

87 بزمار ژناڤ گه‌دا گه‌نجه‌كى هاتنه‌ ده‌رێخستن

Lalish Duhok

کچکا “چاڤ سحری” هاتە دەستەسەرکرن

Lalish Duhok

کۆمپانیيه‌ك بیر ل ڤه‌گوهاستنا ئەندامێن جەستەيێ بەرازى بۆ مرۆڤى دكت

Lalish Duhok